نووسه‌رى سووری شه‌هلا عجیلى دوایین ڕۆمانى خۆى به ناوى "هاوینێك له‌گه‌ڵ دوژمن" بڵاو كرده‌وه، كه باس له بیره‌وه‌رییه‌كانى خۆى ده‌كات له شارى ره‌قه‌ى سووریا.
چه‌ند ناوه‌ندێكى عه‌ره‌بى، دوایین ڕۆمانى شه‌هلا عجیلیان بڵاو كرده‌وه. شه‌هلا نووسه‌رێكى به‌ناوبانگى سووریایه و له ساڵى 1976 له شارى ره‌قه‌ى سووریا له دایك بووه. ئه‌و ئێسته له ئوردن مامۆستاى زانكۆیه و بڕوانامه‌ى دكتۆراى له بوارى كولتوور هه‌یه.
پێگه‌ى
"روایه نێت" نووسیویه‌تى "ئه‌م ڕۆمانه له‌باره‌ى ره‌قه‌وه و پێشكه‌ش به ره‌قه كراوه".
دوایین كارى شه‌هلا بریتییه له گێڕانه‌وه‌ى یاده‌وه‌رى شارى ره‌قه و ناوچه‌كه، ئه‌مه‌ش به‌شێوازێكى هونه‌رى له‌رێى بیره‌وه‌رى سێ كاره‌كته‌رى ژن ده‌بێت كه له رۆمانه‌كه‌دا رۆڵى سه‌ره‌كییان ده‌بێت.
جگه له‌و ڕۆمانه چه‌ندان رۆمانى تر‌ى نووسیوه له‌وانه، "قه‌ره‌وێڵه‌كه‌ى كچى پاشا" و "مافوورى عه‌جه‌م" و "ئاسمان له ماڵمانه‌وه نزیكه". چه‌ندان خه‌ڵاتیشى وه‌رگرتووه، له‌وانه خه‌ڵاتى زانكۆى ئه‌مه‌ریكى له كوێت. چه‌ندان كتێبیشى له بوارى ره‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى بڵاو كردووه‌ته‌وه، له‌وانه "رۆمانى سوورى، ئه‌زموون و چه‌مكه ره‌خنه‌یییه‌كان" و " تایبه‌تمه‌ندى كولتوورى له رۆمانى عه‌ره‌بى" و " ئاوێنه‌ى نامۆیى كۆمه‌ڵێك وتارى ره‌خنه‌یى".