دەبێتە گرانترین گۆڵپارێزی جیهان

:: AM:09:08:08/08/2018 ‌

كیپا ئەریزابالاگا نزیكبووەتەوە لە بەدەستهێنانی ناسناوی گرانترین گۆڵپارێزی جیهان دوای ئەوەی یانەی چێڵسی ئینگلیزی ئامادەیی خۆی پێشاندا پارەی مەرجی هەڵوەشاندنەوەكەی لەگەڵ یانەی ئەتلەتیك بیلباوی ئیسپانی بدات.

بەگوێرەی زانیارییە رۆژنامەوانییەكان ئەریزابالاگا ئەمڕۆ چوارشەم دەچێتە شاری لەندەن بۆ تەواوكردنی كارەكانی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی چێڵسی.

یانەی چێڵسی ئامادەیی خۆی پێشانداوە پارەی مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی ئەریزابالاگا بدات بە یانەی ئەتلەتیك بیلباو كە بە 80 ملیۆن یۆرۆ دیاری كراوە.

ئەگەر یانەی چێڵسی گرێبەستەكە رابگەیەنێ، ئەوا ئەریزابالاگای 23 ساڵ دەبێتە خاوەن ناسناوی گرانترین گۆڵپارێز لە مێژووی تۆپی پێدا و ژمارە پێوانەییەكەی مانگی رابردووی یانەی لێڤەرپوولی ئینگلیزی تێدەپەڕێنێ كە بە 72 ملیۆن یۆرۆ ئەلیسۆن باكێری گۆڵپارێزی بەڕازیلی لە یانەی رۆمای ئیتاڵی كڕی.

یانەی چێڵسی بە گرێبەستكردن لەگەڵ ئەریزابالاگا، رێگە بە تیبۆ كۆرتوای گۆڵپارێزی بەلجیكی دەدات پەیوەندی بە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانییەوە بكات كە ماوەیەكی زۆرە هەوڵی بۆ دەدات.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م