تووی سپی یه‌كێكه له به‌رهه‌مه وه‌رزییه به‌هارییه‌كان و خواردنی گرنگه بۆ ته‌ندروستى، چونكه ڕێژه‌یه‌كی به‌رز ڤیتامین و ڕیشاڵى تێدایه. له خواره‌وه چوار له‌و سوودانه بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ باس ده‌كه‌ین كه له خواردنى توو ده‌ستى ده‌كه‌وێت.
یه‌كه‌م/ له پێكهاته‌ی تووی سپی هۆكاری به‌هێزبوون هه‌یه، بۆیه دوای خواردنی له جه‌سته‌دا كارا ده‌بێت و كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر چاك بوونی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی له سینگ و لابردنی كۆخه‌ی نه‌رم.
دووه‌م/ تووى سپی خوێى تیژ له پێكهاته‌كه‌یدا هه‌یه كه هۆكاره بۆ تواندنه‌وه چه‌ورى جه‌سته دواتر له تواندنه‌وه‌ی چه‌وییه‌كه‌دا ڤیتامینی D و C و A و Bده‌به‌خشێت.
سێیه‌م/ ئه‌وانه‌ی كێشه‌ی هه‌رس و قه‌بزیان هه‌یه به‌خواردنی تووی سپی ده‌توانن ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكات و زۆر خواردنی یارمه‌تی ده‌رده‌بێت بۆ تووش بوونی كه‌سه‌كه به سكچوون و ڕزگار بوون له قه‌بزی به خێرای.
چواره‌م/ زۆرێك له توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه خواردنی تووی سپی یه‌كێكه له ده‌رمانه باشه‌كانی ڕزگار بوونی مرۆڤ له لاوازی سێكسی.
توو ناوی 16 جۆر داره له تیره‌ی گه‌زنه‌كان، كه شاتوو یه‌كێ له‌وانه، تووه سپی له ناوه‌ند و ڕۆژهه‌ڵاتی چیندا به خۆڕسكی هه‌یه، ئه‌م داره سه‌تان ساڵ له‌مه‌وپێش براوه بۆ ئه‌وروپا.