كاتێك ددانه‌كانتان تووشی كلۆربوون ده‌بێ، ڕاسته‌وخۆ په‌نا بۆ پزیشك ده‌به‌ن و شوێنی كلۆربوونهكه هه‌ڵده‌كه‌نێ و به تێكردنی چه‌ند ماده‌یه‌كی كیمیایی پڕی ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌یش چاره‌سه‌رێكی یه‌كجاره‌كی نییه و كێشه دووباره سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه، باشترین ڕێ بۆ چاره‌سه‌ری هه‌میشه‌یی و نه‌هێشتنی
كلۆربوونی ددان، بریتین له چاره‌سه‌ره سروشتییه‌كان و شاره‌زایان بۆمان ده‌خه‌نه‌ڕوو.
شاره‌زایان و پسپۆران دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه یه‌كه‌م و گرنگترین هه‌نگاو بۆ له‌ناوبردنی كلۆربوونی ددان، بریتییه له گۆڕینی سیسته‌می خواردن، جیا له‌وه‌یش پێویسته ڕۆژانه به‌لای كه‌مه‌وه دوو جار ددانه‌كانتان بشۆن، به هه‌وری ددان نا، به‌ڵكوو به جۆره پێكهاته‌یه‌كی سروشتی كه له‌مانه‌ی خواره‌وه پێك دێت.
كه‌وچكێك زه‌یتی كونجی و گوڵه‌به‌ڕۆژه و گوێزهیند تێكه‌ڵی یه‌كتری بكه و ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تا ده‌ستت پێ كردووه، 20 خولهك له‌ناو ده‌مت بیهێله‌وه، كاتێك دوو مانگ به‌رده‌وام بوون بیكه‌ن به پێنج خولهك، دوای ئه‌و ماوه‌یه كه‌مێك ئاوی شله‌تێن بكه ده‌مته‌وه و به فڵچه‌ی ددان شۆردن ددانه‌كانتان به جوانی بشۆن.
یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی كلۆربوونی ددان، بریتییه له زۆر خواردنی شه‌كر، ئه‌گه‌ر سیسته‌مێكی خۆراكی دوور له شه‌كر دابنێن و پێوه‌ی پابه‌ند بن، ئه‌وا به ته‌واوی ده‌م و ددانتان له به‌كتریا و ماده زیانبه‌خشه‌كان پاك ده‌بێته‌وه، كه به‌هۆی شه‌كره‌وه به ده‌متان ده‌گات.
پێویسته جیا له‌وانه ئه‌و خۆراكانه‌یش بخۆن كه ڕێژه‌یه‌كی زۆر كالیسیۆمیان تێدایه، چونكه ددان به‌هێز و نوێ ده‌كاته‌وه، بۆیه به تایبه‌تی پێویسته شیر و ماست بخۆن، چونكه ڕێژه‌یه‌كی زۆر ڤیتامین و كانزاكانی تێدایه، ده‌بێته هۆی باشبوونی ته‌ندروستی ددان و له زۆربه‌ی كێشه‌كان ڕزگارتان ده‌كات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌یش خواردنی سیر و زه‌رده‌چه‌و یارمه‌تیده‌رێكی به‌هێزن بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ددان و له‌ناوبردنی كلۆری و دروستبوونه‌وه‌ی ددانێكی پاك و بێ كێشه.