ئەحمەد خەلیل و هەڵوێست دەبنە ئەکتەر

:: AM:10:55:15/08/2018 ‌


دوو فیلمی سینەمایی بە بەشداری هەریەک لە گۆرانیبێژان ئەحمەد خەلیل و هەڵوێست کە وەک ئەکتەر ڕۆڵی تێدا دەگێڕن، بەمنزیکانە بڵاو دەبنەوە.

فیلمی یەکەم لە دەرهێنانی شوان جەزایە و ئەحمەد خەلیلی گۆرانیبێژ ڕۆڵی تێدا دەگێڕێت، فیلمی دووەمیش لە دەرهێنانی شوان عەتووفی دەرهێنەر و ئەکتەری کوردە، هەڵوێستی گۆرانیبێژ ڕۆڵی تێدا گێڕاوە، پێنج گۆرانیی تازەشی تێدایە کە لە شیعر و ئاوازی زیاد ئەسعەدن.

ئەم دوو فیلمە، بە کوالێتی و چیرۆک و ناوەڕۆکی جیاوە بەرهەم هاتوون، بەڵام هەردووکیان بۆ ڕاکێشانی جەماوەرن بەرەو هۆڵەکانی سینەما و گومان دەکرێت ببنە پڕبینەرترین فیلمەکانی ساڵ.

پێشتریش بەر لە نزیکەی 20 سال چەندان فیلمی لەم شێوەیە لەسەر گۆرانبێژەکان بەرهەم هاتوون، کە جەماوەریان هەبووە و ئەو کات پێیان گوتراوە فیلمی سکرین، بەڵام کوالێتییان باش نەبوون، لەگەڵ ئەوەشدا جەماوەرێکی زۆریان هەبوو، بۆ ماوەیەکی زۆریش پێشان دەدرانەوە.

ئەم دوو فیلمەش ڕەنگە جێی خۆیان لەناو هونەری سینەما و فیلمی کوردیدا بکەنەوە و بە کوالێتییەکی بەرزتر، هەمان جەماوەری کۆن بهێننەوە ناو سینەماکان.



وشە - ڕێناس شابان