له كۆنسێرته‌كه‌ی جه‌ژنی قوربان كوڕه گۆرانیبێژی لاوى ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان
"نه‌ڤید" توانی هه‌وادارێكی زۆر له خۆی كۆبكاته‌وه و شه‌وه ئاهه‌نگێگی گه‌وره ساز بكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ى له ناو كۆنسێرته‌كه ڕوویدا چاوه‌ڕوان نه‌كراو بوو.
له كاتی كۆنسێرته‌كه بانه شیروان وه‌ك كچه به‌ژداربووی پرۆگرامی كورد
ئایدڵ میوانی نهڤيد بووه و نهڤيد بانگی ده‌كاته سه‌ر سته‌یجی گۆرانی گوتن و بۆ
هه‌مووان ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات كه عاشقی بانه نیيه و ته‌نيا هونه‌ره‌كه‌ی ئه‌وی خۆش ده‌وێت و ئاماژه‌یش بۆ ئه‌وه ده‌كات بانه ده‌بێته ئه‌ستێره‌یه‌كی دنیایى له چه‌ند ساڵی داهاتوودا،
پێش گووتهكهى به تووندى دوو جار له باوه‌شى ده‌گرێت و ماچى ده‌كات.
"نه‌ڤید زه‌ردی"، كۆنسێرته‌كه‌ى هه‌ریه‌كه له شاره‌كانى (هه‌ولێر - دهۆك - سلێمانى
- كۆیه - سۆران)،
ئه‌نجام دا له مێژووى 23ى ئاب له شارى سلێمانى ده‌ستى پێ كرد و بڕیاره و 31ى ئاب له شارى دهۆك كۆتایى به زنجیره كۆنسێرته‌كه‌ى بێت.
ئه‌مه‌یش ده‌بێت یه‌كه‌م لاوى كورد له ماوه‌یه‌كى كه‌مى ناوداریدا بتوانێت
هه‌وادار بۆخۆیى له ته‌واوى شار و شارۆكه‌كان كۆ بكاته‌وه و زنجیره كۆنسێرێك ئه‌نجام بدات.
"نه‌ڤید زه‌ردی" له‌دایكبووی شاری مه‌هابادی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و له ساڵى 2004 ه‌وه ده‌ستى به‌كارى هونه‌رى كردووه و خاوه‌نی چه‌ندان گۆرانی و ڤیدیۆ
كلیپه، ماوه‌ی حه‌وت ساڵه له وڵاتی ئه‌ڵمانیا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، ئەو ستایلانەی
ئەو کاریان تێدا دەکا بریتین له (پاپ، ڕاک، هیپ هۆپ).