فێرمینیۆ چی بەسەر هاتەوە؟

:: AM:09:16:16/09/2018 ‌

یانەی لێڤەرپوولی ئینگلیزی دڵنیایی دایە هاندەرانی تیپەكەی بە باشی تەندروستی هێرشبەرە بەڕازیلییەكەی رۆبێرتۆ فێرمینیۆ كە دوێنێ شەموو لە یارییەكەی بەرامبەر یانەی تۆتنهام تووشی پێكانێكی قورسی چاوی ببووەوە.

دوێنێ شەموو یانەی لێڤەرپوول لە گەڕی پێنجەمی خولی نایابی ئینگلیزی لەنێو یاریگەی وێمبڵی بووە مێوانی یانەی تۆتنهام و یارییەكەشی بەئەنجامی 1-2 گۆڵ لێ بردەوە.

لە یارییەكەدا فێرمینیۆ تووشی بارێكی مەترسیدار ببووەوە كاتێك پەنجەی دەستی یاریزانێكی یانەی تۆتنهام كەوتبووە نێو چاوییەوە و بەهۆیەوە هەوادارانی یانەكەی ترسیان لە تەندروستی ئەو هێرشبەرەیان نیشتبوو.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی فەرمی یانەی لێڤەرپوول بڵاوی كردەوە كە باری تەندروستی فێرمینیۆ باشە و بەدڵنیایشەوە بەشداری لە یاریی سێشەمی داهاتوو لە خولی پاڵەوانانی ئەوروپا دەكات بەرامبەر یانەی پاریس سان جێرمانی فڕەنسی.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م