توێكڵی میوە مزرەكان بخۆی چیت بەسەر دێت؟

:: PM:02:23:17/09/2018 ‌
هەموو میوە مزرەكان پڕن لە ڕژێنی هیلتە پرۆمۆتینگ و پێكهاتەی خۆراكی و پێكهاتەی كیمیایی. توێژینەوەكانی پزیشكی هێما بۆ ئەوە دەكەن، خواردنی توێكلی  هەندێك میوە لە خواردنی میوەكە خۆی گرنگترە،  توێكڵی میوە مزرەكان ئاوێتەیەكی تێدایە كە تەندروستی لەش باشتر دەكات و پڕە  لە كالیسیۆم، ڤیتامین، دژەئۆكسیدە و زۆر سوود بە مرۆڤ دەگەیەنن.

یەكەم: تایبەتمەندی دژەبەكتریایی هەیە، ئەو ڕۆنەی لە توێكڵی لیمۆدا هەیە دژە بەكتریایەكی بەهێزە بۆ لەش لەگەڵ تایبەتمەندی دژە كەڕوو، دژە ڤایرۆس، بەمەش ڕێ لە هەڵامەت دەگرێت و ریخۆڵەكان لە مشەخۆر و هەوكردنی بەكتریایی دەپارێزێت.

دووەم: تایبەتمەندی دژەئۆكسیدیان هەیە، توێكڵی میوە مزرەكان دژە ئۆكسیدێكی زۆریان تێدایە كە   DNAلە شێرپەنجە دەپارێزێت و هەروەها ئاوێتەیەك لە توێكڵی لیمۆ و سندیدا دۆزراوەتەوە كە پێی دەوترێت ماندەرین كە خانەكان لە زیان دەپارێزێت.

سێیەم: هەرسكردن باشتر دەكات، توێكڵی لیمۆ یارمەتی هەرسكردن دەدات و ڕێ لە ژان و گازی سك دەگرێت، خواردنی توێكڵی لیمۆ دڵەكزێ‌ چارەسەر دەكات و ڕێ لە هەڵگەرانەوەی ترشی گەدە دەگرێت .

چوارەم: ئاستی كۆڵیسترۆڵ كەم دەكاتەوە، خواردنی توێكڵی میوە مزرەكان مەترسی نەخۆشییەكانی دڵ كەم دەكاتەوە، بۆیە پێویستە لە ژەمە خۆراكییەكاندا هەبێت، بۆ ئەوەی ئەو خواردنەی كە رۆژانە دەیخۆیت نەبێت بە چەوری و لە خوێن كۆ نەبێتەوە.


وشە - ئاوات ئازاد