سه‌ر ئێشه یه‌كێكه له‌و كێشه ته‌ندروستیانه‌ی كه ڕێژه‌یه‌كی زۆر خه‌ڵكی له دنیادا به‌ده‌ست ئازاره‌كه‌یه‌وه ده‌ناڵێنن، به‌ڵام پزیشكان ته‌كنیكێكیان داهێنا ئه‌وه‌یش مهساجكردنه بۆیه ته‌نیا به مه‌ساجكردنی چه‌ند شوێنێكی سه‌ر له سه‌ر ئێشه ڕزگارت ده‌بێت.
هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
webmd" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له‌وه ده‌كات كه مه‌ساجكردنی سه‌ر زۆر گرینگه و له كێشه و ئازاره‌كانی سه‌رئێشه ڕزگارتان ده‌كات، هه‌روه‌ها پزیشكانی پسپۆڕی ئه‌مه‌ریكی چه‌ندان توێژینه‌وه‌یان ئه‌نجام داوه كه مه‌ساجكردنی سه‌ر زۆر گرینگه و هاوكارییه‌كی زۆرت ده‌كات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاره‌كانی سه‌رئێشه.
جگه له‌وه‌یش پزیشكان ئه‌وه‌یشان روونكردووه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر نه‌توانی شه‌وانه به‌شێوازێكی ئاسایی بخه‌وی به‌هۆی سه‌ر ئێشه‌وه یان به‌هه‌ر هۆكارێكی تره‌وه ئه‌وا مه‌ساجی ته‌نیشته‌كانی سه‌رت بكه و ڕزگارت ده‌بێت هه‌م له ئازاره‌كان و هه‌میش خه‌وت لێ ده‌كه‌وێت، جگه له‌وه‌یش لێره‌دا باس له گرینگ‌ترین جۆی مه‌ساج ده‌كه‌ن كه له سه‌ر ئێشه ڕزگارتان ده‌كات:
مه‌ساجكردنی ناوچاوان و ماسوولكه‌كانی برۆكان: دوو له باشترین جۆری مه‌ساج بۆ ڕزگاربوون له سه‌ر ئێشه و ئارامبوونه‌وه‌ی مێشك مه‌ساجكردنی ناوچاوان و ماسوولكه‌كانی برۆكانه، چونكه ئه‌م جۆره مه‌ساجه سووڕی خوێن له سه‌ردا چالاك ده‌كاته‌وه و واده‌كات خوێن به‌شێوازێكی ئاسایی به‌ناو سه‌ردا تێپه‌ڕبێت ئه‌مه‌یش واده‌كات مێشك ئارام ببێته‌وه و له سه‌ر ئێشه ڕزگارتان بێت.