كۆمپانیای ڤیڤۆ له نوێترین به‌رهه‌میدا مۆبایلێكی به‌هێزی خسته بازاڕه‌وه كه له‌رووی هێز و دیزاینه‌وه زۆر به‌شێوازێكی ناوازه دروست كراوه و بووه‌ته جێگای سه‌رنجی كڕیاران.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین مۆبایل ده‌كات كه كۆمپانیای ڤیڤۆ دروستی كردووه و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیاكه جیاواز له مۆبایله‌كانی تر ئه‌م جۆره مۆبایله‌ی به‌شێوازێكی زۆر تایبه‌ت دروست كردووه كه له‌ڕووی شاشه‌وه زۆر گه‌وره‌تره و له‌ڕووی هێزهوهیش زۆر به‌هێزتره.
ڤیڤۆ زیاتر له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی مۆبایله‌كه‌یه‌وه گوتی، مۆبایله‌كه ناو نراوه "Y97" كه خاوه‌نی شاشه‌یه‌كی 6.30 ئینجییه به روونی 1080 بۆ 2280 پیكسڵ، جگه له‌وه‌یش ڕامی چوار گێگابایته و میمۆری ناوه‌كیشی زیاد ده‌كات بۆ 128 گێگابایت و پرۆسێسه‌ره‌كه‌یشی 2.0 گێگاهێرتزه، ئه‌مه‌یش وایكردووه خێراییه‌كی زۆری هه‌بێت و له‌كاتی ئیشكردندا جام نه‌بێت.
ڤیڤۆ یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی چین بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێره ته‌كنه‌لۆجییه به‌هێزه‌كان، ئه‌و كۆمپانیایه له ساڵی 2009 له‌سه‌ر ده‌ستی "شین وی" چینی دامه‌زراوه كه ئێسته كۆمپانیاكه یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا و مانگانه و ساڵانه به‌رهه‌می ناوازه و به‌هێزه ده‌خاته بازاڕه‌كانه‌وه.