دواى ئه‌وه‌ى بڕیارى دابوو چه‌ك به‌و وڵاتانه نه‌فرۆشێت كه له جه‌نگى یه‌مه‌ن به‌شدارن، ئه‌ڵمانیا بڕیارى داوه جارێكى تر چه‌ك به سعوودیه بفرۆشێته‌وه.
به‌پێى به‌ڵگه‌یه‌ك كه ئاژانسى
رۆیته‌رز ئاشكراى كردووه، حكوومه‌تى ئه‌ڵمانیا بڕیارى داوه ده‌ست به فرۆشتنه‌وه‌ى چه‌ك بكات به سعوودیه، كه له مانگى ئادار/مارسى رابردوو قه‌ده‌غه‌ى كردبوو.
له به‌ڵگه‌یه‌كدا كه نووسراوى پیته‌ر ئه‌لتمایه‌رى وه‌زیرى ئابوورى ئه‌ڵمانیایه، ده‌ركه‌وتووه كه حكوومه‌تى ئه‌ڵمانیا ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ناردنى جۆره چه‌كێك داوه كه رۆكێتێكى تایبه‌ته له‌سه‌ر ئۆتۆمبێل داده‌نرێت و ده‌توانێ ئه‌و خاڵانه ده‌ستنیشان بكات كه دوژمن ته‌قه‌ى لێ ده‌كه‌ن و به وردى به‌رپه‌رچى هێرشه مووشه‌كییه‌كان بداته‌وه.
له مانگى ئادارى رابردوودا حكوومه‌تى ئه‌ڵمانیا بڕیارى دابوو چه‌ك به هیچ وڵاتێك نه‌دات كه له جه‌نگى یه‌مه‌ن به‌شدار بێت.
ئه‌ڵمانیا به یه‌كێك له‌و پێنج وڵاته گه‌وره‌ى دنیا داده‌نرێت كه چه‌ك به وڵاتان ده‌فرۆشن.
هه‌فته‌ى رابردووش هاوشێوه‌ى ئه‌ڵمانیا، ئیسپانیا بڕیارى دا ده‌ست به فرۆشتنى چه‌ك بكات به سعوودیه و سه‌ره‌تاش له پێدانى ئه‌و بۆمبه پێشكه‌وتووانه ده‌ستى پێ كرد كه پێشتر له‌گه‌ڵ سعوودیه گرێبه‌ستى له‌سه‌ر كردبوو.