دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا راى گه‌یاند، جۆرج ده‌بلیو بۆشى سه‌رۆكى پێشترى وڵاته‌كه‌ى گه‌وره‌رترین هه‌ڵه‌یه‌كى كردووه كاتێك ده‌ستى خستووه‌ته كاروبارى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست.
دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ كه‌ناڵێكى ئه‌مه‌ریكى ده‌ڵێ، "گه‌وره‌ترین هه‌ڵه له مێژووى وڵاته‌كه‌مان رۆیشتن بوو بۆ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كه سه‌رۆك بۆش ئه‌نجامى دابوو".
تره‌مپ له‌سه‌ر قسه‌كانى له‌باره‌ى هه‌ڵه‌كه‌ى سه‌رۆك بۆش به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێ، "ئۆباما سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكییه‌كانى كێشایه‌وه، به‌ڵام به‌شێوازێكى هه‌ڵه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌لاى منه‌وه ده‌ستوه‌ردان له ناوچه‌كه كوشنده‌ترین هه‌ڵه بوو له مێژووى وڵاته‌كه‌مان".
له وه‌ڵامى ئه‌وه‌ى بۆچى ئه‌م كاره‌ى بۆش به گه‌وره‌ترین هه‌ڵه ده‌زانێ؟ تره‌مپ ده‌ڵێ "چونكه ئێمه حه‌وت تریلیۆن دۆلارمان له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست خه‌رج كرد، حه‌وت تریلیۆن و ژیانى ملیۆنان كه‌س، من به‌باشى ده‌زانم هه‌ردوولا له‌به‌رچاو بگرم".
ئاژانسى
RT رووسى كه به‌شێك له‌م لێدوانانه‌ى تره‌مپى گواستووه‌ته‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات به پێى لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى زانكۆى براون، خه‌رجى شه‌ڕه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له ساڵى 2017 گه‌یشتووه به پێنج تریلیۆن و 600 ملیار دۆلار، كه‌چى وه‌زاره‌تى به‌رگرى راى گه‌یاندووه له ساڵى 2001 وه تا ساڵى 2018، تریلیۆنێك و 520 ملیار دۆلارى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست خه‌رج كردووه.