سارا نه‌دیم: به‌هۆی جلی سه‌ر ده‌ریاوه ناچمه كێبه‌ركێی شاجوانی دنیاوه
سارا نه‌دیم /21 ساڵ/ وه‌ك كچه كوردێكی هه‌ولێر له ساڵی 2017 به هاوبه‌شی توانی ببێت به شاجوانی عێراق. سارا له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا ئاشكرای ده‌كات كه حه‌ز ده‌كات له ده‌رفه‌تێكدا به‌شداری ده‌ستنیشانكردنی شاجوانی وڵاتانی عه‌ره‌بی بكات و دووپاتی ده‌كاته‌وه، "بڕوام به خۆم هه‌یه ئه‌و ناسناوه به‌ده‌ست بهێنم".
سارا نیگه‌رانه له‌وه‌ی "ئه‌و خاوه‌نی ناسناوی شاجوانی هه‌ولێره، كه‌چی كچه عه‌ره‌بێكی دانیشتووی هه‌ولێر ئه‌و ناسناوه‌ی دزیوه و بۆ كاری تایبه‌تی خۆی به خراپی به‌كاری ده‌هێنێت".
خه‌ون و ئامانجت بۆ بوون به شاجوانی عێراق له چییه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا؟
بوون به شاجوان خه‌ونی زۆر له كچانه، منیش ئه‌و خه‌ون و حه‌زه‌م بۆ بوون به شاجوان هه‌بوو، بۆیه كاتێك زانیم ئه‌و توانایه‌م تێدا هه‌یه تا له‌و ڕێیه‌وه ببم به پردێك بۆ ئاشتی له نێوان هه‌موو پێكهاته و گه‌لانی عێراق، به شانازییه‌وه وه‌ك كچه كوردێك توانیم ئه‌م ناسناوه به‌ده‌ست بهێنم و ببم به شاجوانی عێراق.
تۆ به هاوه‌ڵی له‌گه‌ڵ خاتوونێكی تر ئه‌م ناسناوهتان به‌ده‌ست هێنا، بوون به شاجوان به ته‌نیا و به هاوبه‌شی چ جیاوازییه‌كی هه‌یه؟
جیاوازییه‌كی زۆری نییه، ته‌نیا هه‌ندێك پێوه‌ر هه‌ن له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌زگه‌یه‌ی ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ی ئه‌نجام دابوو. ئه‌وه‌ی به‌لای ئێمه‌وه گرنگ بوو به‌شداریكردنمان بوو له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا، چونكه هه‌مووان خاوه‌نی ئامانجێك بووین، ئه‌ویش پێشكه‌شكردنی خزمه‌تی زیاتره به میله‌ته‌كه‌مان.
له پاڵ ناسناوی شاجوانی عێراق، ناسناوی شاجوانی ههولێریشتان هه‌یه، ئه‌م ناسناوهتان كه‌ی به‌ده‌ست هێنا؟
ئه‌و ده‌زگه‌یه‌ی به‌و ڕێوڕه‌سمه هه‌ستابوو، داوای كرد له هه‌ر پارێزگایه‌ك چه‌ند كچێك خۆیان بۆ ئه‌م ڕێوڕه‌سمه كاندید بكه‌ن، له هه‌ولێر 35 تا 40 كچی زۆر به توانا خۆیان هه‌ڵبژاردبوو، من توانیم له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو هه‌ولێر به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ئه‌م ناسناوه به‌ده‌ست بهێنم و ببم به شاجوانی هه‌ولێر، دواتر له قۆناغی دووه‌مدا وه‌ك نوێنه‌ری پارێزگای هه‌ولێر به‌شداری ڕێوڕه‌سمی شاجوانی عێراقم كرد و توانیم به هاوبه‌شی ببم به شاجوانی عێراقیش.
به‌ڵام كچێكی تر خۆی به خاوه‌نی شاجوانی هه‌ولێر ده‌زانێت؟
به‌داخه‌وه كچێك به‌ناوی "ئایه زێدان" كه دانیشتووی هه‌ولێره و عه‌ره‌به، خۆی وا ده‌رده‌خات كه شاجوانی هه‌ولێره، به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه چۆن ئه‌م ناسناوه‌ی به‌ده‌ست هێناوه و كێ پێی داوه؟ پرسیاره‌كه بێ وه‌ڵام ده‌مێنێته‌وه، چونكه هیچ شتێكی فه‌رمی نییه تا قسه‌ی له‌سه‌ر بكات، هه‌روه‌ها ئه‌م كچه ناسناوه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ناشیرین بۆ كاری تایبه‌تی خۆی به‌كار دێنێت.
من وه‌ك كچێكی لاوی كورد زۆر به‌وه نیگه‌رانم، چونكه تا ئه‌م ناسناوه‌م به‌ده‌ست هێنا زۆر ماندوو بووم له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه و ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی ده‌هاتنه سه‌ر ڕێم، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، من به نوێنه‌رایه‌تی پارێزگای هه‌ولێر توانیم به هاوبه‌شی ببم به شاجوانی عێراق، بۆیه حه‌زم كرد له ڕێی "وشه"ـه‌وه بۆ خوێنه‌رانی ڕوون بكه‌مه‌وه كه من خاوه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی ناسناوی شاجوانی هه‌ولێرم.
بۆچی تا ئێسته خۆت وه‌ك شاجوانی كوردستان هه‌ڵنه‌بژاردووه؟
له‌به‌رئه‌وه‌ی ساڵی 2017 به‌هۆی بارودۆخی كوردستان و ته‌نگژه‌ی دارایی ڕێوڕه‌سمی ده‌ستنیشانكردنی شاجوانی كوردستان ئه‌نجام نه‌درا، پێش ئه‌وكاتیش به‌هۆی سه‌رقاڵیم به خوێندن نه‌متوانی خۆم هه‌ڵبژێرم، ئێسته‌یش تا ئه‌م ناسناوه‌م هه‌بێت ناتوانم خۆم بۆ شاجوانی كوردستان هه‌ڵبژێرم، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له داهاتوودا ده‌رفه‌تم بۆ بڕه‌خسێت، به شانازییه‌كی گه‌وره‌وه بۆ ئه‌و ناسناوه‌ش خۆم هه‌ڵده‌بژێرم.
به‌ده‌ستهێنانی ناسناوی شاجوان له كوردستان و عێراق له‌سه‌ر چ بنه‌ما و پێوه‌رێكه؟
بۆ ده‌ستنیشانكردنی شاجوان له كوردستان و عێراق هه‌ندێك پێوه‌ر هه‌ن كه ده‌بێت كه‌سی به‌شدار ئاستێكی به‌رزی ڕۆشنبیری هه‌بێت. هه‌روه‌ها ده‌بێ هه‌ڵگری بڕوانامه بێت، له هه‌مان كاتدا نابێ ژیانی هاوسه‌ریی پێكهێنابێت و تا یه‌ك ساڵیش بۆی نییه بچێته ژیانی هاوسه‌رییه‌وه. هاوكات چه‌ند پێوه‌رێكی جه‌سته‌ییش هه‌ن له كاتی هه‌ڵبژاردنم به شاجوان زۆربه‌ی ئه‌و پێوهرانهم تێدا هه‌بوو.
بۆ به‌شداریكردن له هه‌ندێك جۆری شاجوان له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی، چه‌ند پێوه‌رێك هه‌ن كه دوورن له داونه‌ریتی كوردی، تۆ ئاماده‌ی وه‌ك كچه كوردێك به‌شداری بكه‌ی؟
بێگومان خه‌ونی منه كه ڕۆژێك بتوانم له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی به‌شداری بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م ناسناوانه بكه‌م، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ندێك پێوه‌ر ئه‌سته‌مه به‌شداری ئه‌م جۆره كێبهركێیه بكه‌م، به تایبه‌تی ڕێوڕه‌سمی ده‌ستنیشانكردنی شاجوانی گه‌ردوون كه ده‌بێ جلی سه‌ر ده‌ریا له‌به‌ر بكه‌ی، ئه‌مه‌ش قبووڵكراو نییه له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا، بۆیه ئه‌سته‌مه به‌شداری بكه‌م، به‌ڵام بۆ شاجوانی وڵاتانی عه‌ره‌ب حه‌زێكی زۆرم هه‌یه و له ده‌رفه‌تێكدا ئه‌م خه‌ونه‌شم ده‌هێنمه دی و بڕواشم به‌خۆم هه‌یه ناسناوه‌كه به‌ده‌ست بهێنم.
ئه‌گه‌ر له داهاتوودا ناسناوی شاجوانی وڵاتانی عه‌ره‌بی یاخۆ شاجوانی دنیات به‌ده‌ست هێنا، چ پڕۆژه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌ده‌ی؟
ئه‌گه‌ر ئه‌م ناسناوانه به‌ده‌ست بێنم، هه‌وڵی به‌رقه‌راربوونی ئاشتی له زۆربه‌ی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ده‌م، به‌ڵام ئامانجی گه‌وره‌م ئه‌وه‌یه له‌و ڕێیه‌وه بتوانم كۆمه‌ك كۆ بكه‌مه‌وه و ئه‌گه‌ر بتوانم نه‌خۆشخانه‌یه‌ك بۆ منداڵانی تووشبووی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه دروست ده‌كه‌م.
وشه/ محه‌مه‌د جه‌مال