دووگیانی ئافرەتان لە 40 هەفتەدا (هەفتەی هەشتەم )

:: PM:03:37:14/12/2016 ‌

لە هەفتەی هەشتەم ئەم پزیشكە پسپۆڕە باس لە زیپكەی سەر جەستەی دایك دەكات، هەروەها ئەم زیپكانە لە قۆناغێك لە قۆناغەكانی ژیان منداڵەكە تووشی دەبێتەوە.

دكتۆر گوڵاڵە محەمەد پسپۆِری نەزۆكی و منداڵان لە ڕێگەی "وشە"ەوە هەفتەی هەشتەمی دووگیانی ڕوون دەكاتەوە دەڵێ، لەم هەفتەیە ئەگەر سۆنار بكەیت دەبێت لێدانی دڵی كۆرپەلە بە دیار بكەوێت، هەروەها لەم هەفتەیە پەنجەكان و بە دەردەكەون.

ئەم پزیشكە پسپۆڕە ئاماژە بەوەش دەكات، ڕوخساری كۆرپەلە بەردەوامی دەبێت لە گۆڕانكاری جۆراو جۆر، هەروەها گوێچكە و سەری لووت بە دیار دەكەوێت ڕیخۆڵەكان دەست بە دروست بوون دەكەن.

دكتۆر گوڵاڵە چەند نیشانەیەكی تر ئاشكرا دەكا و گوتی، لەم هەفتەیە منداڵ بەقەد پرتەقاڵێك دەبێت، دایكی دووگیان هەست دەكات ناو قەدی تۆزێك فراوان بووە ، هەندێك زیپكە لەسەر پێست دەردەكەوێت ڕەنگە كێشەی پێستت بۆ دروست ببێت،  بەڵام ئەمەش سوودی هەیە كە دەبێتە هۆی فڕێدانی چەوری لە لەش، ئەگەر ئەم چەورییە نەچێتە دەرەوە منداڵ لە تەمەنی هەرزەكاری جارێكی تر دووچاری ئەم چەورییە دەبێتەوە لە پێستی.

ئەو پزیشکە پسپۆرە لە ڕێی "وشە"ەوە بەردەوام دەبێ لە خستنەڕووی زنجیرە ئامۆژگارییەکانی بۆ ئافرەتان لە پرۆسەی سکپڕیدا و لە ئامۆژگارییەکانی داھاتوویداباس لەچۆنیەتیگەوڕە بوونی مەمكەكانی ئافرەت دەكات.



وشە - رامیار جەواد