چۆن ڕێ لە هەڵئاوسانی گەدە و سك دەگریت؟

:: PM:12:18:20/10/2018 ‌
هەڵئاوسانی گەدە نیشانەیەكی باوی بەدهەرسییە و كاتێك دروست دەبێت كە بڕێكی زۆر گاز لە گەدەدا كۆ ببێتەوە. زۆر ڕێ هەیە كە دەبنە هۆی هەڵئاوسانی گەدە وەكو خێرایی نانخواردن، قسەكردن لەكاتی نانخواردندا، بۆ ڕێگریكردن لە دروستبوونی ئەم حاڵەتەیش ئەم هەنگاوانەی خوارەوە بنێن.

دوو جۆر هەڵئاوسانی ورگ هەیە، یەكێكیان بەهۆی ئاوەوە ئەوی تریان بەهۆی غازاتەوەیە یان هەندێك كات سك تووشی هەڵئاوسان دەبیت، بەهۆی گۆڕان لە هۆرمۆنەكاندا وەكو سووڕی مانگانە، دووگیانی، لەم كاتەدا لەش بڕێكی زۆر ئاو كۆ دەكاتەوە، بۆ ئەوەی گازەكە بكاتە دەرەوەی لەش بەتایەبتی لەدوای نانخواردن دروست دەبێت. زۆر خۆراك هەیە كە دەبنە هۆی هەڵئاوسانی سك وەكو خواردنی ئامادەكراو، یان خواردنی سووركراو، پاقلەمەنیەكان، شیر، تەنانەت سەوزە پڕ گەڵاكانیش. 

چەند جۆرێك خۆراك كە رێ لە هەڵئاوسانی گەدە دەگرن:
رێجیمی گەدە و هەڵئاوسان تارادەیەك سادەیە، چونكە هەندێك خۆراك لادەبرێت كەدەبنە هۆی هەڵئاوسانی گەدە و ئەو خۆراكانە زیاد دەكرێن كە باشن بۆ ریخۆڵەكان. ئەمانە كۆمەڵێكن لەو خۆراكانەی كە ڕێ لە هەڵئاوسانی گەدە و دروستبوونی گاز دەگرێت.

یەكەم: زەنجەفیل، ئەم رووەكە بۆ چەندان ساڵە بەكاردەهێنرێت لەبواری پزیشكی و چارەسەركردنی نەخۆشیدا. ڕێ لە گاز و هەڵئاوسانی گەدە دەگرێت،  بەهۆی تایبەتمەندی دەژە هەوكردنەوە. زینگیباین جۆرێكە لە ڕژێنی هەرس بەرپرسە لە تێكشكاندنی پرۆتینی لەش. یارمەتی ئارامكردنەوەی ریخۆڵەكان دەدات. هەوكردن لە ریخۆڵە گەورەدا كەم دەكاتەوە، ئەو خۆراكەی كە رۆژانە دەیخۆیت بەشێوەیەكی تەندروست هەرسی دەكات.

دووەم: ئەو خۆراكانە بخۆ كە پرۆبایۆتیكی تێدایە، لەو كاتەی كە هەستت بەهەڵئاوسانی گەدە كرد یان بەدهەرسی ، پێویستە لایەنی هەرست باشتر بكەیت، بە خواردنی ئەو خۆراكانەی كە پرۆبایۆتیكیان تێدایە وەكو خۆراكە ترشێنراوەكان، ماست، كەلەرم بە ترش. چونكەئەم خۆراكانە گەدە رێك دەخات بۆ ژەمی داهاتوو.

سێیەم: مۆز، یەكێكە لەو میوانەی كە یارمەتی كردنە دەرەوەی گازی گەدە دەدات، بەهۆی بوونی ئەو پۆتاسیۆمەی كە تێیدایە. هۆكاری سەرەكی بۆ هەڵئاوسانی گەدە ئەو خۆراكانەیە كە بڕێكی زۆر سۆدیۆمیان تێدایە، بەڵام خواردنی ئەم میوەیە دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم و یارمەتی كەمكردنەوەی كاریگەری سۆدیۆم دەدات و بڕێكی زۆر ئاو بە لەش دەبەخشێت.

چوارەم: ئاڤۆگادۆ، ئەم میوەیە بڕێكی زۆر پرۆتینی تێدایە، بۆیە پێویستە لە ژەمی رۆژانەدا هەبێت، هۆیەكی گرنگ بۆ خوردانی ئەم میوەیە ئەوەیە كە بڕێكی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایە یارمەتی كەمكردنەوەی هەڵئاوسانی گەدە دەدات، ئەگەر هەستت بە هەڵئاوسانی گەدەت كرد دوای خواردنی ژەمێكی قورس، ئەوا باشترە یەكێك لەم رێیانە بەكاربهێنرێت بۆ كەمكردنەوەی هەڵئاوساوی گەدەت.



وشە - ئاوات ئازاد