په‌رله‌مانتارێكی به‌سڕه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌م ئاشكرای كرد، پارێزگای به‌سڕه دوای ته‌واوبوونی چله‌ی ئیمام حوسێن شه‌پۆلێكی تری ناڕه‌زایی و خۆپێشاندان تێیدا ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه و په‌رله‌مانتارانی خه‌ڵكی به‌سڕه‌یش بایكۆتی دانیشتنه‌كان ده‌كه‌ن و ئه‌ندامیه‌تییان له په‌رله‌مان هه‌ڵده‌په‌سێرن.
میساق حامدی په‌رله‌مانتاری به‌سڕه به پێگه‌ی "
ئه‌لمه‌علوومه"ی ڕاگه‌یاند، په‌رله‌مانتارانی به‌سڕه هۆشداریان داوه‌ته سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كه پێویسته نوێنه‌ری به‌سڕه له حكوومه‌تی نوێ هه‌بێ بێ هیچ گفتوگۆ و دانوستاندنێك، ئه‌گه‌ر داواكه‌یشیان جێبه‌جێ نه‌كرێ، ئه‌وا ئه‌ندامیه‌تیی خۆیان له په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵده‌په‌سێرن و شه‌ش په‌رله‌مانتار تا ئێسته له‌سه‌ر جێهێشتنی په‌رله‌مان واژوویان كردووه كه خه‌ڵكی بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارێزگای به‌سڕه.
ئاماژه‌ی دا، پاش ئه‌وه‌ی ڕێوڕه‌سمی چله‌ی ئیمام حوسێن له عێراق ته‌واو ده‌بێ، شه‌پۆلێكی تری خۆپێشاندان سه‌رتاسه‌ری به‌سڕه ده‌گرێته‌وه، به‌هۆی په‌راوێزخستنی خه‌ڵك و شاره‌كه كه زۆرینه‌ی داهاتی عێراق ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، یه‌كێك له داواكانیش وه‌رگرتنی وه‌زاره‌ت ده‌بێ له‌و هه‌شت وه‌زاره‌ته‌كه‌ی حكوومه‌تی عه‌بدولمه‌هدی كه بڕیاره له شه‌شی مانگی داهاتوو له په‌رله‌مان ده‌نگیان له‌سه‌ر بدرێت.