میدیاكانی سعوودیه بڵاویان كرده‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌م مه‌شق و مانۆڕێكی سه‌ربازیان به ناوی "قه‌ڵغانی عه‌ره‌ب1" ده‌ست پێ كردووه، كه حه‌وت وڵاتی عه‌ره‌بی تێیدا به‌شدارن و ئامانجیش بۆ خۆ ئاماده‌كردنه له به‌رگریكردن له هه‌ر ده‌ستدرێژێیه‌ك بۆ سه‌ر وڵاتانی عه‌ره‌ب.
ئه‌و مانۆڕه سه‌ربازییه‌كه له‌مڕۆ 30ی تشرینی یه‌كه‌م /ئۆكتۆبه‌ر تا 19ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ر به‌رده‌وامی ده‌بێت، هێزه‌كانی وشكایی و ئاسمانی و ده‌ریایی و به‌رگری ئاسمانی هه‌ریه‌ك له وڵاتانی سعوودیه و میسڕ و ئیمارات و به‌حرێن و كوێت و میسڕ و ئه‌رده‌ن به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن.
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سعوودیه له‌و مه‌شقه سه‌ربازییه عه‌مید عه‌بدوڵا بن حوسێن سه‌بیعی
گوتی، ئاماده‌كارییه‌كان كۆتاییان هاتوو و ئه‌مڕۆ به سه‌ركه‌وتووی كاره‌كانی ئه‌و مانۆره سه‌ربازییه وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی بۆ دانراوه ده‌ست پێ ده‌كات و جێبه‌جێ ده‌كرێن.
دووپاتی كرده‌وه، كه ئه‌م جۆره مانۆره سه‌ربازییانه وا ده‌كات هاوبه‌شی و هاریكاری و هه‌ماهه‌نگی زیاتر له نێوان ئێمه و وڵاتانی تری براكانمان به‌هێزتر بێ، تا له كاری هاوبه‌ش به‌خێرایی خۆمان بگونجێنین و بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك له ئاماده‌باشیدا بین.
ده‌ستپێكردنی ئه‌و مانۆره سه‌ربازییه له نێوان حه‌وت وڵاتی عه‌ره‌بی له كاتێكدایه له 28ی مانگی ڕابردوو ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ر سعوودیه مانۆرێكی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ توونس ئه‌نجام دا كه ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی خایاند.
جیا له‌وه هێزه‌كانی سعوودیه و میسڕ له ماوه‌ی ڕابردوو زۆر مانۆری سه‌ربازی هاوبه‌شیان ئه‌نجام دا، له‌وانه‌ی مه‌شقی ده‌ریایی "مه‌رجان" و مانۆری ئاسمانی "فه‌یسه‌ڵ" و مانۆره‌كانی تری وه‌كوو " برووسكه‌ی باكور و قه‌ڵغانی كه‌نداو، سڵاوی سه‌ركه‌وتن".