لهگهڵ ئهوهى ئەمڕۆ یادی 234 ساڵەی بنیاتنانی شاری سلێمانییە، بەو بۆنەیەوە لەماوەی سێ رۆژدا لەچەند شوێنێکی شارەکە، چەندان چالاکی ئەدەبی و هونەری و کولتووری بەڕێوە دەچێت، گۆرانیبێژى لاوى شارى سلێمانیش ئیلیاس جۆڵا بهو بۆنهیهوه نوێترین بەرهەمی بڵاو کردەوە.
گۆرانیبێژى لاو، "ئیلیاس جۆڵا" نوێترین بەرهەمی بڵاو کردەوە کە گۆارانییەکە بۆ شاری سلێمانی بە ناوی "لە سلێمانی خۆشتر کوێیە" له پێگهى تایبهتى خۆیى له یووتیووب.
ئیلیاس جۆڵا گۆرانییەكهى تایبەتە بە شاری سلێمانی، بیرۆکەی کارەکە هی خۆیهتى، و بەرهەمهێنانی لەسەر ئەرکی "خاتو ڕۆشنا" کراوە کە سەرپەرشتیاری پەروەردەیە و سپۆنسەری کارەکەى كردووه، ئەم کارەى تایبەت بۆ یادی سلێمانی کردووه و بڵاوى كردووهتهوه.
ئاوازی گۆرانییەکە (حەسەن دەرزی) دایناوە و تێکستەکەی (داناز عەبدولڕەحمان) نوسیویەتی و کاری ستۆدیۆی لەلایەن (ڕێباز قاسم)ەوە بۆ کراوە.
ئیلیاس جۆڵا ساڵی 1983 لەشاری سلێمانی لەدایكبووە، ماوەی چوار ساڵە دەستی بە کاری هونەری کردووە و خاوەنی سێ ڤیدیۆکلیپە بەناوی "ڕابردوو"، "نازی چاو بازان" و "ئەوەڵ سەحەرە"ی بڵاو کردەوە.