هه‌ڵئاوسانى گه‌ده هه‌رگیز باش نیه بۆ له‌ش و ده‌بێته هۆى تێكدانى شێوازى له‌ش به‌تایبه‌تى له‌كاتى پۆشینى جلوبه‌رگ دا.
چه‌ورى له‌ش به‌شێوه‌یه‌كى گشتى له‌سه‌ر سمت كۆ ده‌بێته‌وه، به‌ڵام هه‌ڵئاوسانى گه‌ده پێوه‌ندى به قه‌ڵه‌وى و زیادبوونى كێشه‌وه نیه، به‌شێوه‌یه‌كى ئاسایى له‌ش پێویسته رۆژانه برێكى دیاریكراو كالۆرى بسوتێنێت، به‌بێ وه‌رزشكردن، هه‌ندێك خۆراك هه‌ن كه یارمه‌تى كه‌بوونه‌وه‌ى قه‌باره‌ى سك ده‌ده‌ن له كاتى هه‌ڵئاوساندا.
ئه‌مانه هه‌ندێكن له‌و خۆراكانه‌ى كه هه‌ڵئاوسانى سك كه‌م ده‌كه‌نه‌وه:
یه‌كه‌م: ئه‌و خۆراكانه‌ى ده‌وڵه‌مه‌ندن به پۆتاسیۆم، ئه‌و كه‌سانه‌ى كه هه‌ست به هه‌ڵئاوسانى سكیان ده‌كه‌ن باشتر وایه په‌تاته‌ى شیرین له ژه‌مه خۆراكیه‌كانیاندا هه‌بێت، چونكه جۆرێك پرۆتینى تێدایه یارمه‌تى كردنه ده‌ره‌وه‌ى ئاوى زیاد له پێویستى له‌ش ده‌دات، مۆز به‌هه‌مانشێوه یه‌كێكه له‌و خۆراكانه‌ى كه ئه‌م جۆره پرۆتینه‌ى تێدایه، بۆیه پێویسته به‌رده‌وام له ژه‌مه خۆراكیه‌كاندا هه‌بێت.
دووه‌م: خواردنه‌وه‌ى شله زیاد بكه، كاتێك بیر له ژه‌هرى له‌ش ده‌كرێته‌وه یان چه‌ورى له‌ش به‌تایبه‌تى ئه‌و چه‌وریه‌ى كه له رانه‌كاندا كۆ ده‌بێته‌وه پێویستى به خواردنه‌وه‌ى برێكى زۆر ئاو هه‌یه. ئاو ته‌نیا بۆ شێداركردنه‌وه‌ى له‌ش و رێگریكردن له وشكبوونه‌وه‌ى له‌ش به‌كارناهێنرێت، به‌ڵكو یارمه‌تى كه‌مكردنه‌وه‌ى چه‌ورى له‌ش ده‌دات به‌تایبه‌تى چه‌ورى كه‌مه‌ر و پشت.
سێیه‌م: میوه یه‌كێكه له خۆراكه پێویسته‌كان باشتر وایه میوه به شێوه‌ى ئاسایى بخورێت نه‌ك وه‌كو شه‌ربه‌ت، چونكه شه‌ربه‌تى میوه هه‌ندێك پێكهاته‌ى بۆ زیاد ده‌كرێت كه ده‌بنه هۆى ئاڵۆزه له سكدا و باش نین بۆ ته‌ندروستى له‌ش، به‌ڵام خواردنى میوه‌ى خاو نه‌ك ته‌نیا هه‌لئاوسانى ورگ كه‌م ده‌كاته‌وه به‌ڵكوبه شێدارى له‌ش ده‌هێڵێته‌وه.
چواره‌م: چه‌ره‌زات و تووترك، دژه‌ئۆكسیدێكیان تێدایه كه پێوستن بۆ رێكبوونه‌وه‌ى سك، هه‌روه‌ها تووترك ده‌بێته هۆى سوكبوونى گه‌ده، چونكه برێكى زۆر كه‌م كالۆرى تێدایه له‌گه‌ڵ برێكى زۆر پێكهاته‌ى خۆراكى گرنگ.
پێنجه‌م: چوكلێتى تاڵ، ئه‌م جۆره چوكلێته پارێزگارى له شێوازى ئاسایى وورگ ده‌كات و ئاره‌زووى خواردنى شیرینى كه‌م ده‌كاته‌وه به‌مه‌ش رێگه له هه‌ڵئاوسان و زیادكردنى قه‌باره‌ى سك ده‌گرێت، پێویسته ئه‌و چوكلێتانه بخورێت كه‌به‌رێژه‌ى %70 له كاكاو پیكدێن.