ڕۆزانا ڕۆژگار كچه به‌هره‌مه‌ندی كورد، ئه‌لبوومێكی گۆرانی منداڵانه به ناوی "پاراستنی زه‌وی" بڵاو ده‌كاته‌وه و پێشكه‌شی منداڵانی كوردی ده‌كات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م، ڕۆزانا له شاری هه‌ولێر ئه‌لبوومی گۆرانیی "پاراستنی زه‌وی" له ڕێوڕه‌سمێكی شایسته‌دا بڵاو ده‌كاته‌وه، كه به‌شێك له خه‌رجی ئه‌لبوومه‌كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و قوتابخانه‌ی زانیاریی ئینگلیزی ناحكوومی دابین كراوه.
هۆگر ئه‌حمه‌د ده‌رهێنه‌ر و به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌لبوومه‌كه‌ی ڕۆزانای ته‌مه‌ن هه‌شت ساڵ به "وشه"ی گوت: ئه‌لبوومه‌كه له لایه‌ن گرووپی دۆق شارته‌ر به‌رهه‌م هێنراوه، كه له 10 تراكی گۆرانی پێكهاتووه و به گشتی په‌یامی مرۆڤدۆستیی، ڕۆشنبیری، په‌روه‌رده‌یی و نیشتمانی ده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌و ئه‌لبوومه كاری میكس و موزیكی له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند توانا خاڵه مه‌حرین، كاری كامێرا و مۆنتاجی له‌لایه‌ن ڕێباز ساڵح بۆ كراوه، هه‌روه‌ها مه‌حموود ئه‌حمه‌د یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ر بووه.
ئه‌مڕۆ ڕۆژی دووشه‌م سه‌عات چواری ئێواره، له شاری هه‌ولێر له مێگامۆڵ له‌لایه‌ن سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان لقی هه‌ولێر له رێوڕه‌سمێكی تایبه‌تدا ئه‌و ئه‌لبوومه بڵاو ده‌كرێته‌وه .
وشه/ شاخه‌وان شێخانی