وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان بە چاودێری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری هونەری گەرمیان هەڵدەستێت بە سازدانی دیداری هونەری گەرمیان لە کەلار و بۆ ماوەی سێ رۆژ یش دیدارهكه بەردەوام دەبێت.
بهپێى ئهو زانیاریانهى دهست "وشه" كهوتووه، دیدارەکە لە سهعات دووى دوانیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەمى داهاتوو كه هاوكات دهكاته 22ى تشرینى دووهم تاكو 24ى تشرینى دووهم بەردەوام دەبێت.
زانیارییهكان ئهوهیان ئاشكرا كردووه كه دیدارەکە حەوت شانۆی شەقام لە خۆدەگرێت و 17 فیلمی سینەمایی کورت و دۆکۆمێنتارین و هەر لە دیدارەکەدا چوار بۆ پێنج پانێڵ ساز دەکرێت.
بڕیاریشه له ساتى ئهنجامدانى دیداره هونهرییهكان، هۆڵی هونەر لە کوردستان دەکرێتەوە کە یەکێکە لە هۆڵە گرنگەکانی کوردستان بۆ هەفتەیەک دوای ئەوەیش پێشانگایەکی شێوەکاری گەورە دەکرێتەوە.