بۆ یه‌كه‌مجار و له‌لایه‌ن هاووڵاتییه‌كى دانیشتووى شارى سلێمانی گه‌وره‌ترین ئۆتۆمبێلى پڕ له كتێب به‌ناونیشانى (كتێبخانه‌ى گه‌ڕۆكى گه‌ردانه) هێنرایه ناو شارۆكه‌ى پێنجوێن.
ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د خاوه‌نى پڕۆژه‌ى كتێبخانه‌ى گه‌رۆِكى گه‌ردانه‌یه به "وشه"ى راگه‌یاند، پڕِۆژه‌ى كتێبخانه‌ى گه‌ڕۆك پڕۆژه‌یه‌كى نوێیه و ساڵى رابردوو ئه‌و پرۆژه‌یه‌مان له‌شارى سلێمانى له‌گه‌ڵ چه‌ند نووسه‌ر و رۆشنبیرێك تاقیكرده‌وه، به‌ڵام ئه‌مساڵ به ته‌نیا ئه‌م كاره‌مان زیندوو كرده‌وه.
ڕوونیشى كرده‌وه كه له رێگه‌ى پڕۆژه‌كه‌مانه‌وه كتێبمان هێناوه بۆ ناو ماڵ و گه‌ڕه‌ك و ناوچه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ى خوێنه‌ران له كتێب دانه‌بڕێن و به‌هه‌موو شاره‌كاندا ده‌گه‌ڕێین.
هه‌روه‌ك باسى له‌وه كرد، له‌پێنجوێنه‌وه وه‌ك یه‌كه‌م شوێن ده‌ستمان به‌م پڕۆژه‌یه كردووه خوێنه‌رى پێنجوێن زۆر باشن و هاوكاریان كردووین و كتێبى باشیان لێكڕین، زیاتر له 1000 ناونیشانمان به‌زمانى كوردی و چه‌ندان سه‌رچاوه‌ى جیاواز پێیه.
شارۆكه‌ى پێنجوێن نزیكه‌ى 96 كیلۆمه‌تر له‌شارى سلێمانیه‌وه دووره و تا ئێسته ناوچه‌كه كتێبخانه‌ى تێدا نییه.
پێنجوێن/ رێبین پێنجوێنى