مەسروور بارزانی لەگەڵ باڵوێزی ئۆكرانیا لە عێراق كۆبووەوە

:: PM:02:05:21/11/2018 ‌

ئەمڕۆ  چوارشەم 21ی تشرینی دووەم،  مەسروور بارزانی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە ڤیكتۆر نیدۆپاس باڵوێزی ئۆكرانیا لە عێراق و شاندی یاوەری كرد. 

لەو كۆبوونەوەدا پەرەسەندنە سیاسییەكان و پێوەندی مێژوویی نێوان هەردوو گەلی كوردستان و ئۆكرانیا تاوتوێ كرا، پێداگری لە فرەوانكردنی ئەو پێوەندییانە بەتایبەتی لە بوارەكانی ئاسایش و بازرگانی و وەبەرهێناندا كرایەوە.

مەسروور بارزانی هیوای بەرەوپێشبردنی زیاتری پێوەندییەكانی خواست و هانی باڵوێزی ئۆكرانیای دا لە میانەی بوونی دیپلۆماسییان لە هەولێر كار بۆ دامەزراندنی  پێوەندییەكی بەهێز بكات كە لەبەرژەوەندی هەردوولادا بێت.

پێوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا تەوەرێكی تری دیدارەكە بوو، لەوبارەوە راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی دەستوور و هاوبەشی راستەقینە لە بەڕێوەبردن و بڕیارەكاندا هیوای دەستپێكردنی قۆناغێكی نوێی پێوەندییەكانی لەگەڵ حكوومەتی نوێی عێراق خواست و رای گەیاند، چاومان لەوەیە قۆناغی سەخت و دژواری پێوەندییەكان تێپەڕێت كە پێشتر هەبوو.



وشە - سلێمان تاشان