فێستیڤاڵی میوزیکی کوردستان ده‌ستى پێ كرد

:: PM:05:43:21/11/2018 ‌
ئەمڕۆ چوارشه‌م 21ى تشرینى دووه‌م/نۆبێمبەر، سه‌عات پێنجى ئێواره‌، لە شارى هەولێر فێستیڤاڵی کوردستان بۆ میوزیک و گۆرانی دەستى پێ كردو بڕیاریشه‌ فێستیڤاڵه‌كه بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام بێت.

لە فێستیڤاڵەکەدا گرووپە هونەرییەکانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا و باکووری کوردستان، لەگەڵ تیپە هونەرییەکانی "هەولێر، کەرکووک، دهۆک، سلێمانی و هەڵەبجە" بەرهەمەکانیان نمایش بکەن.

بەگوێرەی بەرنامەی کاری فێستیڤاڵەکە ئەم گرووپ و تیپە هونەرییانە لە فێستیڤاڵەکدا بەرهەمەکانیان پێشکەش دەکەن پێكهاتوون له‌مانه‌ى خواره‌وه‌:

یەکەم - لە شاری مەهابادی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە گرووپی مۆسیقای وەفایی.

دووەم - لە باکورەوە گرووپی مۆسیقای دەبەدەب.

سێیەم - لە ڕۆژئاوای کوردستانەوە گرووپی مۆسیقای ڕۆژئاوا. 

هه‌روه‌ها لەگەڵ هەریەکە لە گرووپی مۆسیقای "کەرکووک، گرووپی مۆسیقای هەڵەبجە، گرووپی مۆسیقای ڕووباد لە دهۆک، تیپی مۆسیقای سلێمانی و گرووپی هونەرەکانی موزیک لە هەولێر".

ئه‌مه‌ و چه‌ندان هونەرمەندی ناودار و دەنگخۆش لە فێستیڤاڵەکەدا بەشداربوونه‌، به‌ ئامانجى به‌ره‌و پێشبردنى كولتوورى میوز و گۆرانى له‌ سه‌رانسه‌رى كوردستان.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر لە راگەیەندراوی فێستیڤاڵەکدا ئاماژەی بەوەکردووە ئەم فێستیڤاڵ و کەرنەڤاڵە هونەرییە، بۆ پیشاندان و کۆکردنەوەی ئاست و توانا هونەرییەکانی کوردستانە لەپێناو خزمەتکردنی زیاتر بە بزاڤی هونەری رۆشنبیری.

فێستیڤاڵەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رۆشنبیری و هونەری هەولێرەوە رێکخراوە، لە هۆڵی رۆشنبیریی لە هەولێر كه‌مێك پێش ئێسته‌ ده‌ستى به‌ كاره‌كانى كرد.



















وشە - محەمەد میران