هاوپه‌یمانى قه‌رارى عێراقى له به‌یاننامه‌یه‌ك له‌سه‌ر بارودۆخى مووسڵ هۆشدارى به عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌دات و ئاشكراى ده‌كات، له‌به‌ر ترسناكیى بارودۆخى مووسڵ، جارێكى تر خه‌ڵك له شاره‌كه ئاواره ده‌بێته‌وه.
هاوپه‌یمانى قه‌رارى عێراقى كه هاوپه‌یمانییه‌كى سوننه‌یه له به‌یاننامه‌یه‌كدا باسى بارودۆخى ئێسته‌ى مووسڵ ده‌كات و تێیدا هاتووه، "هێشتا شێوازه كۆنه‌كان بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ مووسڵ دووباره ده‌كرێنه‌وه، هێشتا ده‌زگا ته‌ناهییه‌كان جۆراوجۆرن، بڵاوبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى له‌ناو جومگه‌كانى هه‌ڕه‌شه له كارى هاوبه‌ش ده‌كات".
له به‌شێكى تردا هاوپه‌یمانى قه‌رار دووپاتى ده‌كاته‌وه، بارودۆخى مووسڵ له‌دواى داعش هیچ گۆڕانكارییه‌كى به‌سه‌ر نه‌هاتووه، ئه‌مه‌یش به زه‌نگى ترسناكى ده‌زانێت.
دواتریش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ئاواره‌بوونى پێچه‌وانه ده‌ستى پێ كردووه و خه‌ڵك به‌باشى ده‌زانن له كه‌مپه‌كان بژین نه‌ك بگه‌ڕێنه‌وه شاره‌كه‌یان.
جیا له هاوپه‌یمانى قه‌رار، شه‌وى رابردوو موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در و پاڵپشتى هاوپه‌یمانى سائیروون گوتى، "مووسڵ له مه‌ترسیدایه".
شارى مووسڵ به یه‌كێك له شاره كۆنه‌كانى عێراق داده‌نرێت، له ساڵى 2014 رێكخراوى تیرۆریستى داعش ده‌ستى به‌سه‌ر ئه‌م شاره گرت و له ساڵى 2017 شاره‌كه رزگار كرا.