ئه‌یاد عه‌لاوی عێراقییه‌كی خاوه‌ن ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مه‌ریكی بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری پێشنیاز ده‌كات

:: PM:06:23:21/11/2018 ‌
ئه‌یاد عه‌لاوى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى وه‌ته‌نییه‌ پێشنیازێك بۆ عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كات كه‌ حاچم حه‌سه‌نى بكات به‌ وه‌زیرى به‌رگرى عێراق كه‌ به‌ ره‌چه‌ڵه‌ك توركمانه‌ و هه‌ڵگرى ره‌گه‌زنامه‌ى ئه‌مه‌ریكییه‌.

 ماڵپه‌ڕى " بغداد الیوم" ئه‌مڕۆ ئاشكراى كردووه‌، ئه‌یاد عه‌لاوى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى نیشتمانى و جێگرى پێشووى سه‌رۆك كۆمارى عێراق به‌ نووسراوێك پێشنیازى بۆ عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كردووه‌، حاچم حه‌سه‌نى بكات به‌ وه‌زیرى به‌رگرى عێراق.

 حاچم حه‌سه‌نى به‌ ره‌چه‌ڵه‌ك له‌ پێكهاته‌ى توركمانه‌ و پێشتر ئه‌ندامى حزبى ئیسلامى عێراق بوو، ئه‌و له‌ ساڵى 1979 عێراقى جێهێشتووه‌ و له‌ ئه‌مه‌ریكا ره‌گه‌زنامه‌ى وه‌رگرتووه‌، دواى رووخانی رژێمى به‌عس گه‌ڕایه‌وه‌ عێراق و چه‌ندان پۆستى له‌ حكوومه‌تى نوێى عێراق وه‌رگرتووه‌.

له‌ هه‌واڵه‌كه‌ى پێگه‌ عێراقییه‌كه‌ هاتووه‌، حاچم حه‌سه‌نى له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌ پشتگیرى ده‌كرێت و جێى متمانه‌یه‌.

 له‌ 24ى مانگى رابردوو عادل عه‌بدولمه‌هدى له‌ كۆى 22 وه‌زاره‌ت، كابینه‌یه‌كى 14 وه‌زاره‌تى راگه‌یاند و  هه‌شت وه‌زاره‌ت ماوه‌ته‌وه‌، كه‌ دوو له‌م وه‌زاره‌تانه‌ له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ به‌ وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ ده‌برێن، ئه‌وانیش وه‌زاره‌تى به‌رگرى و وه‌زاره‌تى ناوخۆن.



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل