نوێترین لێكۆلینه‌وه‌ی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌و ئافره‌تانه‌ی زۆر سێكسین و به‌رده‌وام سێكس ده‌كه‌ن به‌راورد به‌و ئافره‌تانه‌ی كه‌م سێكس ده‌كن میمۆڕی "خه‌زنه"ی مێشكیان زۆر به‌هێزتره.
لێكۆلینه‌وه‌كه ئاشكرای كردوه سێكس كردن گه‌شه به مێشك ده‌دات و به هێزی ده‌كات، ئه‌و ئافره‌تانه‌ی زۆر سێكس ده‌كه‌ن ده‌بنه خاوه‌نی خه‌زنه‌یه‌كی تایبه‌تی له مێشكدا.
لێكۆلینه‌وه‌كه له كۆلێژی MC Gill كراوه كه به‌شداربووان له نێوان ته‌مه‌نی 18 و 29 ساڵ دا بوون و 78 ئافره‌ت به‌شداریان تێدا كرد.
تیایدا ده‌رباره‌ی ههڵسو كه‌وتی سێكسی و هۆكاره‌كانی ژیانیش راپرسیان كرد، له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا لێكۆلینه‌وه‌كه بۆی ده‌ركه‌وت كه سێكس كردن چۆن كار ده‌كاته سه‌ر به‌هێزكردنی میمۆری مێشك، هه‌رواش كاریگه‌ری له‌سه‌ر هۆكاره‌كانی دیكه‌ی ده‌روونی و مێشكی و هۆش و بیری مرۆڤ هه‌یه.