سەرۆكی دانیشتنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان دیاری كرا

:: AM:11:16:04/12/2018 ‌
بەشێوەیەكی فەرمی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان دیاری كرا  كە لە لیستی یەكێتیی نیشتمانی كوردستانە.

ئەمڕۆ سێشەم چواری كانوونی یەكەم، سایتی پەرلەمانی كوردستان ناوی پەرلەمانتارە نوێیەكانی بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان بڵاو كردووەتەوە و لیستەكانی ڕاگەیاندووە.

لە بەشی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بەشێوەیەكی چاوەڕوان نەكراو ناوی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان دیاری كراوە كە كەسێكە لەناو یەكێتی بەناوی "هێرش حەسەن حەمەد فەقێ‌" لە لیستی یەكێتی دەرچووی ژماری 21 بووە لە سایتی پەرلەمان.

هاوكات ناوی سەرۆك لە لیستی یەكێتی دەرهێنراوە و بڵاو نەكراوەتەوە كە قوباد تاڵەبانییە، ئەوەیش بەگوێرەی یاسا كە دوای 30 ڕۆژ لە سوێندن نەخواردنی بۆی نییە ببێت بە پەرلەمانتار.

هاوكات ئەو هەواڵەی سایتی پەرلەمانی كوردستان لە كاتێكدایە تا ئێستە هیچ ڕێككەوتنێك لە نێوان حزبەكان نەكراوە بۆ دیاریكردنی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان و پێكهێنانی دەستەی سەرۆكایەتی.

لە هەڵبژاردنەكانی 30ـی ئەیلوول پارتی دیموكراتی كوردستان 45 كورسی و یەكێتی 21 كورسی و بزووتنەوەی گۆڕان 12 كورسی بەدەستهێنا و سەرجەم حزبەكانی تریش لە خوار 10 كورسی بوون.





وشە - رامیار جەواد