گۆرانیبێژى لاو "ئارات سۆفی" ئێسته سەرقاڵی ئامادەکردنی نوێترین بەرهەمییەتی و وا بڕیارە لە ساڵی تازە بڵاوی بکاتەوە، وهك خۆیشى ئاشكراى كردووه له پێگهى تایبهتى خۆیى له تۆرشى كۆمهڵایهتى ئینستاگرام، كه ئامادهكارییهكانى تهواو بووه و له سهرى ساڵى تازه بڵاوى دهكاتهوه.
گۆرانیبێژ "ئارات سۆفی" نوێترین ڤیدیۆ کلیپی بە ناوی "چەند جارم وت"ه، کە گۆرانییەکی فۆلکلۆری کوردییە و نوێی کردووەتەوە و لەلایەن حەمەی شەمەوە دەرهێنانی بۆ کراوە، ئێستهیش ئامادەکاری بۆ نوێترین کاری هونەری دەکات.
"ئارات سۆفی"، له پۆستێكدا نووسیویهتى: "ئێسته هەنگاوێکی ترم ناوە و ئامادەکاری دەکەم بۆ نوێترین بەرهەمی هونەریم، کە گۆرانییەکی فۆلکلۆری تورکییە و پێشتر تۆمارم کردووە و کاری ڤیدیۆ کلیپی ماوە، ئەم گۆرانییە دەمێکە ئامادەم کردووە، بەڵام بڵاوم نەکردووەتەوە و دەمانەوێت لە ساڵی تازەدا بڵاوی بکەینەوە، بۆ ڤیدیۆ کلیپەکەیش چاوەڕێین بەفر ببارێت، چونکە دەمانەوێت لە ناو بەفردا تۆماری بکەین، موزیکی ئەم بەرهەمە ئەحمەد ئازاد دایناوە و ڕیتمێکی خێرایە و لەو بڕوایەدایە کارێکی زۆر باشە و بە دڵی هەمووان دەبێت".