نرخی نەوت لە بازاڕەكانی دنیا دابه‌زینى گه‌وره‌ى به‌خۆیه‌وه بینیووه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه له ماوەی هەشت مانگی ڕابردوویشدا نزمترین ئاستی لە دابەزین تۆمار كرد.
بەگوێرەی
"DAILYFX" نرخی نەوتی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 14ی كانوونى یه‌كه‌م، نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكی و نه‌وتی برێنت له بازاڕه‌كانی دنیادا به‌م نرخه مامه‌ڵه‌یان پێوه كراوه:
نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكا 52 دۆلار و 35 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه، و هاوكات یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به 61 دۆلار فرۆشراوه.
پێویستە بگوترێت دابەزینی نرخی نەوت لە چەند رۆژی ڕابردوو وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوتی تووشی سەرسوڕمان كردووە و سەرەڕای ئەوەی كە هەندێك میكانیزمیان بۆ ڕێگریكردن لە دابەزیی نرخی نەوت دانا، كەچی نرخەكە زۆر دابەزی.
نرخی نەوت لە كاتێكدا رووی لە كەمبوونەوە كردووە كە دوای دەستپێكردنی سزاكان دژی ئێران كە لە پێنجی ئەم مانگە دەستی پێ كرد، پێشبینی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەكرا.
سیاسەتی ئەمەریكا ئەوەیە لە لایەك نرخی نەوت نزم بكاتەوە و لە لایەكی تریش رێگری لە هەناردەی نەوتی ئێران بكات كە لەو كاتەدا كاریگەریی سزاكان زیاتر دەبن.
نەوت لەو بەرهەمە گرنگانەیە كە ڕووداوەكانی دنیا راستەوخۆ كاریگەری لەسەر دادەنێت و هەر جۆرە بەرزبوونەوەیەك لە بەرهەمهێنان ئەوا كاریگەریی لەسەر دابەزینی نرخی نەوت دەبێت.