بڕیاره دواى وه‌رگرتنى فيلمه‌كان له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا شەشەمین دیداری فيلمی کوردی لە شاری یۆتۆبۆری لە سوێد ده‌ست به كاره‌كانى بكات، هه‌ربۆیه‌یش له ئێسته‌وه هونەرمەندان دەتوانن بەرهەمەکانیان بنێرن بۆ بەشداریکردنیان له‌و دیداره.
دڵشاد ئەحمەد سەرپەرشتیاری شەشەمین دیداری فيلمی کوردی لە شاری یۆتۆبۆرى له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆیى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك نووسیوویه‌تى: "دیداری فيلمی کوردی لە شاری یۆتۆبۆری ڕۆژی 22ی تشرینی دووەم له ساڵى ٢٠١٩ دەست پێ دەکات و تا سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه ئاگاداری هەموو هونەرمەندان دەکەینەوە کە لە ئێسته‌وه تا 1ی ئابی 2019 دەتوانن بەرهەمە هونەرییەکانیان کە پێكهاتووە لە (فيلمی کورت، فيلمی درێژ، فيلمی دۆکۆمێنتاری) بنێرن بۆ بەشداری کردن".
"وشه" ئه‌و ڕێگه‌یه بڵاو ده‌كاته‌وه كه ئەو هونەرمەندانەی ئارەزوو دەکەن بەشداربن دەتوانن بەرهەمەکانیان بۆ ئەم ئیمەیڵەى خواره‌وه بنێرن: