گۆرانیبێژى ناودارى كورد "کەمال محەمەد" له پێگهى تایبهتى خۆى له تۆڕى كۆمهڵایهتى ئینستاگرام، بەبۆنەی ساڵی نوێ بە بەرهەمێکی خۆی کە تایبەتە بەسەری ساڵ، گۆرانی "ئەمشەو جەژنی سەری ساڵە"ی بە لایڤ گوتووەتهوه و پێشکەش بە گوێگر و هەوادارانی کردووه.
گۆرانیبێژى كورد "کەمال محەمەد"، ههر لە ڕێی گرتە ڤیدیۆیەکەوە پیرۆزبایی سەری ساڵی نوێی لە کوردستان و هەموو کوردێك کردووه، هەر لەو گرتە ڤیدیۆیەدا گۆرانی "ئەمشەو جەژی سەری ساڵە"ی کرد بە دیاری بۆ گوێگر و هەوادارەکانی و بە لایڤ ئەو گۆرانییەی پێشکەشکردن.
كهمال محهمهد، له دایكبووى ساڵى 1960 شارى سلێمانییه، لە ساڵانی هەشتاکانەوە دەستی بە کاری هونەری کردووە، یەکێکە لە گۆرانیبێژە دیارەکانی کوردستان و خاوەنی چەندان ئەلبووم و ڤیدیۆ کلیپە.