ماڵپه‌ڕێكی به‌ریتانی ئاشكرای كرد، جه‌نگێكی نوێ له عێراق ڕوو ده‌دا و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكایش ڕۆڵی هێزی پشتیوانی و ڕاوێژكاری ده‌بینێت له‌و جه‌نگه نوێیه‌دا.
پێگه‌ی
AWی به‌ریتانی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌و دڵنیاییانه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌یدا و باس له نه‌مانی داعش ده‌كات، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی ڕیشه‌یی له‌ناونه‌براون و ڕاپۆرته هه‌واڵگرییه‌كان هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه چه‌كداران هه‌وڵی خۆیان ده‌ده‌ن و ڕیزه‌كانیان یه‌ك ده‌خه‌نه‌وه و دووباره مه‌ترسی دروست ده‌كه‌نه‌وه.
هاوكات له‌میانه‌ی شرۆڤه‌یه‌كی Jane’s Intelligence Reviewی به‌ریتانی ئاماژه به‌وه دراوه، كه ئاماژه‌ی زۆر هه‌ن، دووباره دۆخی ئابووری و سیاسی و ته‌ناهی عێراق له‌لایه‌ن چه‌كداره توندڕۆكان تێك بدرێته‌وه، پاش ئه‌وه‌ی دووباره ڕیزه‌كانی خۆیان ڕێك دهحهنهوه، ده‌یانه‌وێ ده‌ست به هێرشی چه‌كداری بكه‌ن.
له به‌شێكی تری شرۆڤه‌كه هاتووه، تا ئێسته‌یش ئه‌و چه‌كدارانه پێگه‌یان له ناوچه‌كانی باشووری مووسڵ و باكوری ڕۆژهه‌ڵات و چیاكانی حه‌مرین و حه‌ویجه و داقووق ماوه و كۆتایی‌یان نه‌هاتووه، له‌و ناوچانه خه‌ریكی خۆ ڕێكخستن و پلانڕێژین، بۆ ئه‌وه‌ی دووباره بێنه‌وه گۆڕه‌پانه‌كه و ده‌ست به چالاكی و توندوتیژی بكه‌نه‌وه.