دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو هێزه‌كانی ئیسرائیل
چه‌ندان ئامانجیان له دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا كرده ئامانج و به‌شێك له مووشه‌كه‌كانیش
له‌لایه‌ن هێزی به‌رگری ئاسمانی ئه‌سه‌د به‌ر له گه‌یشتنیان به ئامانج، خرانه
خواره‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی سووریا له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی
سه‌ربازی بڵاوی كرده‌وه، كه له دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل
كه له لای ناوچه‌ی جه‌لیله‌وه هاتوون، ده‌ستیان به مووشه‌كبارانی چه‌ندان
ناوچه له دیمه‌شقی پایته‌خت كردووه.
سه‌رچاوه‌كه دووپاتی كرده‌وه، كه هێزی به‌رگری
ئاسمانی ده‌ستبه‌جێ وه‌ڵامی مووشه‌كه‌كانی داوه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌كی زۆری لێ
خستنه خواره‌وه، به‌ر له‌وه‌ی به ئامانجه‌كانیان بگه‌ن، به‌شێكیشیان گه‌یشتنه
ئامانجه‌كان و ژماره‌یه‌ك كۆگایان له فڕۆكه‌خانه‌ی دیمه‌شقی نێوده‌وڵه‌تی ته‌قانده‌وه.
ئاژانسه‌كه له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی تر له
وه‌زره‌تی گواستنه‌وه ڕای گه‌یاند، جموجۆڵ و گه‌شته‌كان له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی
دیمه‌شق ئاسایین و هیچ كێشه‌یه‌كیان نییه و مووشه‌كبارانه‌كه نه‌بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی
به ته‌واوی فڕۆكه‌خانه‌كه په‌كی بكه‌وێت.
به گوێره‌ی زانیارییه بڵاوكراوه‌كان، به‌شێك
له مووشه‌كه‌كان سێ ئامانجیان له ده‌وروبه‌ری باشووری ڕۆژئاوا و ڕۆژئاوای دیمه‌شق
كرده ئامانج، كه كۆگای چه‌كی حزبوڵای لبنانی و هێزه‌كانی ئێرانبوون.
له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوو ئیسرائیل
بۆردمانه‌كانی بۆ سه‌ر بنكه و كۆگاكانی ڕژێمی ئه‌سه‌د و حزبوڵا زیاد كردووه، ده‌یه‌وێ
چه‌ك و كه‌لوپه‌له سه‌ربازییه‌كانیان له‌ناو ببات و به ته‌واوی تێكیان بشكێنێت.