ئامال ماهیر كه خاتوونه گۆرانیبێژێكی دیاری دنیای عه‌ره‌بیی و میسرییه، پێگه‌ی "
ئیلاف" بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه ئه‌و خاتوونه ئه‌لبوومه نوێیه‌كه‌ی به‌ناوی "اصل الاحساس" بڵاو كردووه‌ته‌وه كه 16 تراك له خۆ ده‌گرێت.
پێگه‌كه ئاشكرای كردووه كه به‌رله‌وه‌ی ئه‌لبوومه‌كه بڵاو بكاته‌وه، ئامال چوار گۆرانیی له هه‌مان ئه‌لبووم بڵاو كردبووه‌وه كه زیاتر مه‌به‌ستی رێكلام و پڕوپاگه‌نده بووه بۆ ئه‌لبوومه‌كه‌ی.
بڕیاره ئه‌و خاتوونه به‌مزووانه ئاهه‌نگێكی گه‌وره ساز بكات و تێیدا سه‌رجه‌م گۆرانییه‌كانی ئه‌لبوومه نوێیه‌كه‌ی پێشكه‌ش بكات، له‌كاتێكدا ماوه‌ی سێ ساڵه له سازكردنی ئاهه‌نگ و كۆنسێرت دوور كه‌وتووه‌ته‌وه.
ئامال ماهیر له ساڵی 1985 له قاهیره‌ی میسر له دایك بووه. له سه‌ره‌تادا هونه‌رمه‌ندی موزیكوان محه‌مه‌د ئهلمولهیجی به‌هره‌ی ئه‌و خاتوونه‌ی ئاشكرا كردووه و هاوكاریی كردووه تا بتوانێ گۆرانی تۆمار و بڵاو بكاته‌وه. په‌یمانگه‌ی موزیكی عه‌ره‌بیی ته‌واو كردووه. له سه‌ره‌تادا گۆرانییه‌كانی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی میسر ∀ئوم كه‌لسووم∀ی ده‌گوته‌وه و دواتریش رۆڵی ئوم كه‌لسوومی له زنجیره درامای ∀ئوم كه‌لسووم∀ وه‌رگرتووه. جیا له تۆماركردنی گۆرانییه‌كانی و كلیپكردنیان، هاوكات له چه‌ندان فێستیڤاڵی موزیكی به‌شداریی كردووه و ژماره‌یه‌ك خه‌ڵاتی وه‌رگرتووه.