یه‌كێك له به‌ناوبانگترین کارە هونه‌ره‌كانی دنیا تابلۆكه‌ی مۆنالیزایه، كه له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌دی ناوداری دنیا "لیۆناردۆ دا ڤینچیی"یه‌وه دروست كراوه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵیك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نهێنییه‌كی تری مۆنالیزا ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، زانایان و شاره‌زایانی بواری وێنه‌كێشان نوێترین نهێنی تابلۆ ناوازه‌كه‌ی مۆنالیزایان ئاشكرا كرد، نهێنییه‌كه‌یش بریتییه له‌وه‌ی كه مۆنالیزا ته‌نیا سه‌یری یه‌ك شوێن ده‌كات و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك چاوی ناچێته سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی سه‌یری وێنه‌كه‌ی ده‌كات.
ئه‌مه‌یش به‌پێچه‌وانه‌ی وێنه و تابلۆكانی تر كه پێشووتر زانا و شاره‌زایان ئاشكرایان كردووه هه‌ر وێنه‌یه‌ك سه‌یركه‌یت وا هه‌ست ده‌كه‌یت كه كه‌سه‌كانی ناو وێنه‌كه یان تابلۆكه به به‌رده‌وام سه‌یری تۆ ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌مه له تابلۆی مۆنالیزادا نابینرێت ئه‌مه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هونه‌ره‌كه‌ی لیۆناردی دا ڤێنچیی.
مۆنالیزا یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین تابلۆكانی ھونه‌رمه‌ندی ئیتالی لیۆناردۆ دا ڤینچیی، ئه‌م تابلۆیه له ساڵی 1503 بۆ 1517 دروست كراوه واته دروست كردنی ماوه‌ی 15 ساڵی پێچووه، مۆنالیزا "به‌تابلۆی لیزا چیراندینی، ژنی فرانسیسكۆ دیل جیۆكۆندۆ" ناسراوه.
زۆر كه‌س له‌و بڕوایه‌دان پێكه‌نینه‌كه‌ی مۆنالیزا لێڵ و ناڕوونه له‌دوای كه ئه‌مه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی لیۆناردۆ پێش وێنه‌كێشانی مۆنالیزا وێنه‌ی خۆی كێشاوه، ئه‌مه‌یش ھۆكارێك بوو بۆ ناسراوی تابلۆكه له ھه‌موو دنیادا، ئێسته تابلۆكه موڵكی حكوومه‌تی فه‌ڕه‌نسایه، له مۆزه‌خانه‌ی "لۆڤه‌ر" له پاریس پارێزراوه.