بەرزی باڵای منداڵه‌كان له‌سه‌ره‌تاى گه‌شه‌یانه‌وه جیاوازە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پێوەندی بە گەشەکردنی ئێسکەکانی ئەو کەسەوە هەیە، چونکە هەندێک گەشەیان خێرا و بەردەوامە، بەڵام هەندێک گەشەیان خاوە و لەتەمەنی 18 ساڵیدا گەشەی باڵای دەوەستێت.
دایكان و باوكان ده‌توانن به چه‌ند ڕێیه‌ك هاوكاری منداڵه‌كان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی باڵای به‌رز ببێت، له‌خواره‌وه‌دا چه‌ند ڕێنماییه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته له‌لایه‌ن دكتۆر ئامانج پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشیه‌كانی منداڵان به "وشه"ى ڕاگه‌یاندووه.
1- خۆ هەڵواسین.
2- پەت په‌تێن.
3- ڕاکردن و ڕۆیشتن لە شوینی هەوای پاک.
4- یاری دریژکردنی ماسوولکەکان.
5- مەلەکردن.
6- یاری یۆگا جگه له‌وه‌ی ده‌روونی ئارام ده‌كاته‌وه هاوكات یارمه‌تی به‌رزبوونی باڵای ده‌دات.
زۆرینەی ئەوانەی باڵایان كورتە نیگەرانن و هەمیشە حەز دەكەن خەونەكەیان بێتە دی و باڵایان درێژ بێت، وەك زانست روونی كردۆتەوە كە درێژی باڵا پەیوەستە بە جیناتی كەسەكانەوە كارێكی بۆ ماوەییەوە لە دایك و باوكانەوە بۆ نەوەكان دەمێنێتەوە، گەشە و درێژی و گەورەبوونی باڵا تا تەمەنی 18 ساڵی بەردەوام دەبێت، دوای ئەوە ئیتر مرۆڤ لە گەشەكردن دەوەستێت.