هه‌رگیز له خۆت پرسیوه كه ئایا بۆچی شێوازه‌كانی ژانه‌سه‌ر جیاوازه و له هه‌ر ئه‌ندامێكی خێزاندا به‌جۆر و شێوه‌یه‌كه، راستییه‌كه‌ی ژانه‌سه‌ر چه‌ندان جۆری جیاوازی هه‌یه، ئه‌گه‌ر بته‌وێت شێوازه‌كانی ژانه‌سه‌ر بزانیت، پێویسته ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه بخوێنیته‌وه.
به‌پێی پسپۆڕانی پزیشكی دوو جۆر ژانه‌سه‌ر هه‌یه، ژانه‌سه‌ر به‌هۆی بۆنه‌وه ژانه‌سه‌ر به‌بێ بۆن.
یه‌كه‌م: ژانه‌سه‌ر به‌هۆی بۆنه‌وه، ئه‌م جۆره ژانه‌سه‌ره به ژانه‌سه‌ری كۆن یان كلاسیك داده‌نرێت، زۆر كات به‌هۆی هه‌ڵمژینی بۆنێكی تیژه‌وه دروست ده‌بێت. هه‌ندێك جار ئه‌م ژانه‌سه‌ره ئه‌وه‌نده توند ده‌بێت رێ له نوستن ده‌گرێت و زیاتر ئازاره‌كه له یه‌ك لای چاو یان هه‌ردوو لای چاوه‌كاندا دروست ده‌بێت، ئه‌م جۆره ژانه‌سه‌ره هه‌ستی نائاسایی دروست ده‌كات وه‌ك هه‌ستی پێداچوونی شتێكی تیژ به پێستدا یان بێهێزی.
دووه‌م: ژانه‌سه‌ر به‌بێ بۆن، ئه‌م جۆره ژانه‌سه‌ره به‌هۆی بۆنه‌وه دروست نابێت، به‌ڵكو سه‌ره‌تا ئازارێكی سووك له سه‌ردا دروست ده‌بێت و به‌پێی جۆری ئازاره‌كه توند ده‌بێته‌وه، چه‌ندان نیشانه‌ی هه‌یه وه‌ك میزاج و شه‌كه‌تی و زیادبوونی هه‌ستیاری وه‌ك بێزاربوون له ده‌نگ و بۆن و به‌تایبه‌تی رووناكی، ره‌نگه ئه‌م جۆره‌ی ژانه‌سه‌ر بۆ ماوه‌ی سێ سه‌عات یان سێ رۆژ به‌رده‌وام بێت، چه‌ندان نیشانه‌ی خراپتر به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت.
سێیه‌م: ژانه‌سه‌ری هه‌میپله‌گیك، ئه‌م جۆره‌ی ژانه‌سه‌ر به‌هه‌مانشێوه‌ی ئه‌و ژانه‌سه‌ره‌یه كه به‌هۆی بۆنه‌وه دروست ده‌بێت و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ترسناكه، چونكه ره‌نگه ببێته هۆی ئیفلیجبوونی نیوه‌ی له‌ش، هه‌ندێك جار ئه‌م ئیفلیجبوونه پێش ژانه‌سه‌ر په‌یدا ده‌بێت، ره‌نگه نیشانه‌كانی ئه‌م ژانه‌سه‌ره بۆ چه‌ندان رۆژ به‌رده‌وام بێت.
چواره‌م: ژانه‌سه‌ری تۆڕی چاو، ئه‌م جۆره ژانه‌سه‌ره به یه‌كێك له ده‌گمه‌نترین ژانه‌سه‌ره‌كان داده‌نرێت، ره‌نگه ببێته هۆی له‌ده‌ستدانی بینین و رێگریكردن له نوستن به‌تایبه‌تی له شه‌واندا.