ماڵپه‌رێكى عێراقى ئاشكراى ده‌كات زانیارى ئه‌وه هه‌یه تیرۆریستانى داعش له شارى ئیدلبى سووریاوه ره‌وانه‌ى عێراق بكرێن و دووپاتیشى ده‌كاته‌وه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر زانیارى له‌م باره‌یه‌وه به هه‌واڵگرى عێراق دراوه.
ماڵپه‌ڕى
مه‌علومه‌ى عێراقى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، هاوكات له‌گه‌ڵ بڕیارى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌سووریا، ده‌نگۆى ئه‌وه هه‌یه تیرۆریستانى داعش روو له عێراق بكه‌ن.
بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ى زانیارییه‌كانى ماڵپه‌ڕه عێراقییه‌كه، لێدوانى له سه‌فا ئه‌عسه‌م وه‌رگرتووه كه یه‌كێكه له پسپۆڕه سه‌بازییه‌كانى عێراق، ئه‌ویش دووپاتى زانیارییه‌كانى كردووه‌ته‌وه و ئاشكرایشى كردووه، كه‌چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌م زانیاریانه به هه‌واڵگرى عێراق دراون.
به پێى زانیارییه‌كان ئه‌و تیرۆریستانه‌ى له ئیدلبن ده‌یانه‌وێ دواى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له سووریا دزه بۆ ناو خاكى عێراق بكه‌ن.
ئه‌عسه‌م ده‌ڵێ" به‌ڵام عێراق و سووریا له‌سه‌ر ئاستى به‌رز هاوئاهه‌نگیان هه‌یه، بۆ رێگرتن له په‌ڕینه‌وه‌ى داعش بۆ خاكى عێراق".
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى كه له‌لایه‌ن هه‌واڵگرى رووسیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، زیاتر له 10 هه‌زار تیرۆریستى سه‌ر به چه‌ندان گرووپى جیاجیا له شارى ئیدلبن و چاوه‌ڕوانى ده‌رفه‌تێك ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ى شاره‌كه جێبهێڵن.