وه‌زیری وزه‌ی ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ی له به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سووريا كرد، كه له به‌رده‌وامی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌كان و ڕێگه‌دان به به‌كارهێنانی خاكی سووریا بۆ هێرشكردنه سه‌ر وڵاته‌كه‌یان، ئه‌سه‌د ده‌خنه لیستی ڕه‌ش و كه‌سایه‌تییه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان.
ڕۆژنامه‌ی "یه‌دیعۆت ئه‌حره‌نۆت"ی ئیسرائیلی له زاری یوفال شتاینتس بڵاوی كرده‌وه، كه له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامی ڕه‌زامه‌ندیدان به ئێران له لایه‌ن ڕژێمی ئه‌سه‌ده‌وه بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئیسرائیل، ئه‌وا حكوومه‌تی ئیسرائیل ڕێوشوێنی توندتر ده‌گرێته‌به‌ر و به‌شار ئه‌سه‌د و داروده‌سته‌كه‌ی ده‌چنه ناو لیستی مه‌ترسیدار و له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ده‌كرێنه ئامانج.
زیاتر گوتی،
ئیسرائیل شێوازی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه بۆ سه‌ر خاكی وڵاته‌كه‌ی ده‌گۆڕێ، ئه‌گه‌ر هاتوو به‌رده‌وامیان هه‌بوو، ئێسته ته‌نیا به بۆردمانی بنكه‌كانی هێزی ئێران و حزبوڵا وه‌ڵام ده‌ده‌ینه‌وه، به‌ڵام له داهاتوو وه‌ڵامه‌كانمان به جۆرێكی تر ده‌بێ و ئه‌سه‌د ده‌كه‌ینه ئامانج.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، من ته‌واو له‌وه دڵنیام كه ئێران ده‌یه‌وێ شه‌ڕی ناوخۆی ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه بكات، به‌ڵام به گره‌نتی ئه‌وان خۆیان له به‌رانبه‌ر ئیسرائیل ڕاناگرن و به ته‌واوی وێرانیان ده‌كه‌ین، چونكه تواناكانی ئیسرائیل زۆر به‌هێزن و ده‌توانین ڕووبه‌ڕووی ئه‌سه‌د و كۆماری ئیسلامی ئێران ببینه‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه موشی یه‌علوون وه‌زیری پێشووی به‌رگری ئیسرائیل و سه‌رۆكی پارتی تیلمی نوێ ڕه‌خنه‌ی له حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی گرت و گوتی، نازانم حكوومه‌ته‌كه‌مان چ سوودێكی پێ ده‌گات، كه به‌رپرسیاریه‌تی ڕاسته‌وخۆی بۆردمانه‌كانی سووریا ده‌خاته ئه‌ستۆی خۆی، پێویسته بۆردمان به توندی بكرێن و به‌رپرسیاریه‌تیش نه‌خرێته ئه‌ستۆی حكوومه‌ت به فه‌رمی.