ئه‌م مانگه مووچه بێ پاشكه‌وت درا، به‌و واته‌ى به‌شێكى زۆرى ئه‌و ته‌نگژه داراییه‌ى له‌سه‌ر ئه‌ستۆى حكوومه‌ت بوو له‌مه‌ودوا نامێنێ، لێره‌دا رۆڵى تاكه كه‌سه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت له‌وه‌ى چۆن بژێوى خۆیان له‌سه‌ر مووچه‌كانیان رێك ده‌خه‌ن و دواجاریش خۆیان پاشكه‌وتى مووچه‌كانیان خۆیان ده‌كه‌ن، به ئامانجى ئه‌وه‌ى ژیانیان باشتر بێت.
ئابووریناسان به‌مشێوه‌یه پێناسه‌ى مووچه ده‌كه‌ن: داهاتێكه تاكه‌كه‌سێك له ماوه‌یه‌كى دیاریكراو به ده‌ستى ده‌هێنێ، له‌به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌ى له ده‌زگایه‌ك به كارێكى دیاریكراو هه‌ڵساوه. باوترین شێوازى دابه‌شكردنى مووچه‌یش مانگانه‌یه.
به‌پێى ئه‌م پێناسه‌یه بێت، مووچه‌خۆر داهاته‌كه‌ى دیاركراوه و پشت به بازاڕ و قازانجى نادیار نابه‌ستێ، بۆیه له كاتى خه‌رجكردنیش ده‌بێت ئه‌وه بزانێ داهاته‌كه‌ى سنوورداره و وه‌ك كه‌سێك مامه‌ڵه نه‌كات كه داهاتى رۆژانه‌یان هه‌یه و له‌وانه‌یه له رۆژێكدا قازانجێكى زۆر بكه‌ن.
ئه‌وانه‌ى له باره‌ى
ئابوورى خێزان توێژینه‌وه‌یان كردووه، ده‌یان رێنوێنى و ئامۆژگارییان بۆ خێزان هه‌یه، تا مانگانه بژێوى خۆیان به مووچه‌كانیان به‌سه‌ربه‌رن و ته‌نانه‌ت ده‌بێت هه‌وڵى ئه‌وه‌یش بده‌ن به‌ره به‌ره پاشكه‌وتیان هه‌بێت، بۆئه‌وه‌ى كوالێتى ژیانیان به‌رز بكه‌نه‌وه نه‌وه‌ك ته‌نیا له چوارچێوه‌یه‌كى رۆتینى بژێوى بكه‌ن.
یه‌كه‌م ئامۆژگارى كه ئابووریناسان و شاره‌زایانى بوارى گه‌شه‌ى مرۆیى به هه‌ر تاكه‌كه كه‌سێكى ده‌ده‌ن ئه‌وه‌یه "له‌كاتى بازاڕكردن بیر له‌وه بكه‌وه پێویستت به‌چى هه‌یه نه‌وه‌ك حه‌ز له‌چى ده‌كه‌یت". ئه‌مه بنه‌مایه‌كه له‌سه‌ر تاكه‌كه‌سى بۆ بازاڕكردن مرۆڤه‌كان كه‌ڵكى لێ وه‌رده‌گرن، چونكه مرۆڤ كاتێك ده‌چێته بازاڕ دڵى زۆر شت ده‌خوازێ وجۆراوجۆرى كاڵاكان زۆر جار وا ده‌كه‌ن مرۆڤ ده‌سبڵاوى بكه‌ن.
بۆیه به بۆچوونى ئابووریناسان "ده‌ستبڵاوى" یه‌كێكه له‌و سیفه‌تانه‌ى كه ئابوورى خێزان تێك ده‌دات، به تایبه‌تى بۆ ئه‌و خێزانانه‌ى كه پشت به مووچه ده‌به‌ستن. ده‌ستبڵاویش به‌وه پێناسه‌كراوه، كه‌سێك به‌بێ پلان و به بێ ئه‌وه‌ى ره‌چاوى پێویستییه‌كانى بكات، شت ده‌كڕێت و پاره خه‌رج ده‌كات.
هۆكارێكى تر‌ى ده‌ستبڵاوى ئه‌وه‌یه به‌كارهێنه‌ر ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ریى رێكلام و ئۆفه‌ره تایبه‌ته‌كانى ئینته‌رنێت و مۆبایل، بۆ نموونه كه‌سێك هیچ پێویستى به كڕینى جلوبه‌رگ نییه، به‌ڵام له‌م كاته‌دا رێكلامێك ده‌بینى بانگه‌شه بۆ داشكانێكى سه‌رنجڕاكێش ده‌كات، یان هیچ كێشه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ سیمكارتى مۆبایله‌كه‌ى نییه به‌ڵام ده‌بینى كۆمپانیایه‌كى تر بانگه‌شه بۆ ئۆفه‌رێكى تایبه‌ت ده‌كات، كاتێك به‌كارهێنه‌ر ده‌یه‌وێ ئه‌م ئۆفه‌ره تاقی بكاته‌وه ده‌بینى بێ ئه‌وه‌ى پلانى هه‌بێت كه‌مێك پاره‌ى خه‌رج كردووه.
خاڵێكى تر له رێنوێنى ئابووریناسان ئه‌وه‌یه ده‌بێت مووچه خۆر لیستى پێداویستییه‌كانى رێك بخات به پێى پێویستى، بۆ نموونه یه‌كه‌م جار ده‌بێت بایه‌خ به خۆراك و جلوبه‌رگ و كرێى خانوو بدات، دواتر بچێته‌وه سه‌ر ئه‌و شتانه كه به" كه‌مالیات" و لاوه‌كى داده‌نرێن.
ئه‌گه‌ر كه‌سێك له بنه‌ڕه‌تدا داهاتی مانگانه‌یان كه‌مه، ده‌بێت بیر له زیادكردنى داهاتى بكاته‌وه. بۆ نموونه مووچه‌خۆرێك داهاته‌كه‌ى 500 هه‌زار دیناره و له كاتێكدا كرێى خانووه‌كه‌ى 250 هه‌زار دیناره. ئه‌و كه‌سه ده‌بێت چى بكات؟ چه‌ند رێگایه‌ك بۆ ئه‌مانه هه‌یه: ئه‌گه‌ر گره‌نتى له كارێكى تر هه‌بێت ئه‌وا كاره‌كه‌ى بگۆڕێت، ئه‌گه‌ر فه‌رمانگه یان ده‌زگاكه‌ى سیسته‌مى پاداشت په‌یڕه‌و ده‌كات، ئه‌وا ده‌بێت كارامه‌یى له‌كاره‌كه‌ى بكات تا له پاداشته‌كان سوودمه‌ند بێت، رێگه‌یه‌كى تر ئه‌وه‌یه بیر له‌كارى دووه‌م بكاته‌وه، ئه‌و كاره سووك بێت كاریگه‌رى نه‌رێنێ به‌سه‌ر ژیانى نه‌بێت. رێگه‌یه‌كى تریش ئه‌وه‌یه، پرۆژه‌ى بچووكى هه‌بێت یان پشكى بچووكى له كارى تر هه‌بێت.
ئامۆژگارییه‌كى تر ئه‌وه‌یه، تا ده‌توانێ مووچه‌خۆر نابێت قه‌رز بكات ته‌نیا له حاڵه‌تى زۆر تایبه‌ت نه‌بێت، نموونه‌ى نه‌خۆشى. به تایبه‌تیش له‌كاتى قه‌رزكردن ده‌بێت ره‌چاوى شێوازى قه‌رزكردنه‌كه بكرێت، له‌وه زیاتر نه‌بێت پێویستت پێیه‌تى، بڕه‌كه‌ى هێنده بێت بتوانرێت بدرێته‌وه.
دووركه‌وتنه‌وه له ئاڵووده‌بوون وه‌ك مادده‌هۆشبه‌ره‌كان، خواردنه‌وه كحولییه‌كان، جگه‌ره كێشان. ره‌نگه رێژه‌یه‌كى زۆرى مووچه‌خۆران به تایبه‌تى له كۆمه‌ڵگاى ئێمه و وڵاتانى تر‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له به‌كارهێنانى مادده هۆشبه‌ره‌كان دووربن، به‌ڵام تا بۆیان ده‌كرێت ده‌بێت خواردنه‌وه و جگه‌ره‌كێشانیش كه‌م بكه‌نه‌وه، چونكه ئه‌و پاره‌یه‌ى بۆ ئه‌و دوو شته خه‌رج ده‌كرێت زۆر پێداویستى تر‌ى خیزانى پێ دابین ده‌كرێت.
ئه‌ى چى له باره‌ى گشتكردن و كات به‌سه‌ربردن؟ رۆژنامه‌ى "الیوم السابع"ى عه‌ره‌بى بابه‌تێكى له ماڵپه‌ڕى "
mymoney "ئه‌مه‌ریكى وه‌رگرتووه باس له حه‌وت رێنوێنێ ده‌كات بۆ رێكخستنى ئابوورى تاكه‌كه‌س و خێزان، یه‌كێك له رێنوێنییه‌كان وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره ده‌داته‌وه، ئه‌ویش
له‌كاتى وه‌رگرتنى هه‌ر مووچه‌یه‌ك ده‌بێت بیر له پاشكه‌وت بكه‌یته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر "یه‌ك سه‌نت"یش بێت، چونكه مووچه‌خۆر دواى رێكخستنى بژێوى سه‌ره‌كى، به پاشكه‌وت ده‌توانێ بیر له خۆشگوزارى و به‌رزكردنه‌وه‌ى كوالێتى ژیانى بكاته‌وه.