له درێژه‌ی كار و چالاكییه‌كانیدا، ئه‌كادیمیای كوردی دوو سیمیناری گرنگ له‌م هه‌فته‌یه‌دا بۆ نووسه‌ران و توێژه‌ران له دوو بواری جیادا ساز ده‌كات.
سبه‌ی یه‌كشه‌م 17ی ئادار، سیمیناری "پرسی كورد و ڕێیه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی" بۆ چوار توێژه‌ری كۆماری ڕووسیا و یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران ڕێك ده‌خات.
هه‌ریه‌ك له توێژه‌ران یوری ڕۆمانه‌ڤیچ سنی، كیری ڤاڵێنتینه‌ڤیچ ڤێرتیایڤ، لانه موجیده‌ڤنه ڕه‌ڤه‌نده فادی و ڤلادیمرۆڤنه ژیگۆلسكایه سیمیناره‌كه به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
ڕۆژی دووشه‌م 18ی ئادار، سیمیناری كراوه و گفتۆگۆی ئه‌ده‌بییانه بۆ د. نه‌جم ئه‌ڵوه‌نی و ئه‌شواق ئیحسان ڕه‌مه‌زان له‌سه‌ر كتێبی "به‌ته‌نیشت ژیانه‌وه"ی دڵزار حه‌سه‌ن ساز ده‌كات.
ئه‌م چالاكییانه له ناو ته‌لاری ئه‌كادیمیا له شه‌قامی هه‌ڵه‌بجه ساز ده‌كرێن، تێیدا ده‌یان نووسه‌ر و ئه‌دیبی شاره‌زای كورد به‌شداریی ده‌كه‌ن و گفتوگۆ له‌سه‌ر سیمیناره‌كان ده‌كه‌ن.