زۆر جار كاتێك ده‌چینه كتێبخانه، له‌به‌ر كه‌میی ئه‌و كاتانه‌ی بۆ خوێندنه‌وه دیاریمان كردووه، ناوێرین ڕوو له كتێبه چاپكراوه نوێیه‌كان بكه‌ین، بۆیه ده‌گه‌ڕێین بۆ ئه‌و به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بی، مێژوویی، فه‌لسه‌فی و ئاینییانه‌ی له‌مێژه نووسراون و ناوبانگێكی زۆریان هه‌یه و به گشتی نووسه‌ران و خوێنه‌ران كۆكن كه كتێبی به‌پێزن، ئیتر هه‌ر ئه‌وانه ده‌كڕین و ده‌خوێنینه‌وه، به‌ڵام كاتێك سه‌رچاوه‌یه‌كی ڕۆشنبیری په‌سنی چه‌ند كتێبێكی نوێمان بۆ بكه‌ن، ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه وه‌ك كتێبه كلاسیكه‌كان بۆیان ده‌گه‌ڕێین و ده‌یانخوێنینه‌وه.
به‌پێی پێوه‌ری 20 گۆڤار و ڕۆژنامه‌ی به‌ناوبانگی جیهانی، باشترین كتێبه‌كانی ساڵی 2018 دیاری كراون كه پڕفرۆشترینن و بوونه‌ته جێی بایه‌خی پسپۆڕان و ئامۆژگاریی خوێنه‌رانی هه‌موو دنیا ده‌كه‌ن بیانخوێننه‌وه. ئه‌و كتێبانه به‌پێی ڕیزبه‌ندی و پێناسه‌یه‌كی كورتی هه‌ریه‌كه‌یان له خواره‌وه داده‌نێین:
یه‌كه‌م: "په‌یامنێر" سیمۆر هێرش
"ئه‌گه‌ر دایكت پێی گوتی خۆشم ده‌وێی، خۆت به‌دواداچوونی بۆ بكه بزانه وایه" ته‌نانه‌ت هه‌ستی دایكیش! ئه‌مه گوته‌ی سیمۆر هێرش ڕۆژنامه‌نووسی به ئه‌زموونی ناسراوه و به‌شێكه له كتێبی "په‌یامنێر" له ساڵی 1969 نووسیویه‌تی، به‌ڵام هیچ ده‌زگه‌یه‌ك ئاماده نه‌بوون بۆی بڵاو بكه‌نه‌وه، چونكه له‌باره‌ی ئه‌و پێشێلكارییانه‌یه كه سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ هاووڵاتییانی ڤێتنامی و به تایبه‌تی ڕه‌شه‌كوژیی "مای لای" كردوویانه.
تۆ له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م كتێبه‌دا، جگه له بابه‌ته سه‌ره‌كییه‌كه، فێرت ده‌كات ڕۆژنامه‌نووسی لێهاتوو و پیشه‌یی ده‌بێ چۆن بێت، ئه‌مه‌ش به گێڕانه‌وه‌ی بیره‌وه‌رییه‌كانی خۆی كه له‌و سه‌رده‌مانه‌دا به‌سه‌ریدا هاتوون و لایه‌نی مرۆیی ئه‌وت به ته‌واوی بۆ ده‌رده‌كه‌وێ. تێیدا له منداڵیی خۆیه‌وه كه له شیكاگۆ پاككه‌ره‌وه بووه باس ده‌كات و ده‌یگێڕێته‌وه چۆن به نه‌ژادپه‌رستییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ چینه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگه و ڕه‌نگه جیاوازه‌كانی خه‌ڵكی كراوه، تا ده‌گاته ئه‌و كاته‌ی بۆ یه‌كه‌مجار وه‌ك ڕۆژنامه‌نووس كار ده‌كات و ده‌بێته په‌یامنێر له‌باره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ڕۆژانه له‌گه‌ڵ بنكه‌كانی پۆلیس ڕوو ده‌ده‌ن. هه‌ر ئه‌و كاته بۆی ده‌رده‌كه‌وێ، لای پۆلیسی وڵاته‌كه‌ی، كاتێك هه‌واڵی تاوان به‌رانبه‌ر ڕه‌شپێستێكیان پێ ده‌گات، هیچ گرنگییه‌كی نییه، ئه‌وه گرنگه فریای سپیپێستێك بكه‌ون.
هێرش باسی ئه‌و سه‌رده‌مانه ده‌كات كه له ئاسۆشیتد پرێس و نیویۆرك تایمز كاری كردووه و چۆن ڕاپۆرته‌كانی ناردووه و چۆن گه‌یشتووه به سه‌رچاوه‌ی زانیاری بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی پێ بگات و له ئه‌نجامدا هه‌رزوو له لایه‌ن حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌یه‌وه متمانه‌ی لێ ده‌ستێنرێته‌وه چونكه به به‌ڵگه بڵاوی ده‌كرده‌وه، پۆلیس په‌رده‌پۆشی تاوانی كردووه، تاقیكردنه‌وه‌ی كیمیایی و بایۆلۆجیی قه‌ده‌غه‌كراوی به‌كار هێناوه، سوپای وڵاته‌كه‌ی ڕه‌شه‌كوژییان له ڤێتنام كردووه، حكوومه‌ت پلانی كوشتی سه‌رۆكی چیلی داوه، سیخوڕییان به‌سه‌ر به‌رهه‌ڵسكاران كردووه‌ته‌وه و چه‌ندان تاوانی تری حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا كه ئه‌م ڕۆژنامه‌نووسه ئاشكرای كردوون.
خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م كتێبه‌ی سیمۆر، به‌شێكی گرنگه له خوێندنه‌وه‌ی سووچێكی تری مێژووی ئه‌مه‌ریكا، هه‌ر له شه‌ڕی ڤێتنامه‌وه كه خۆی ئاگه‌داری بووه، تا ده‌گاته شه‌ڕی دژ به تیرۆر. هه‌روه‌ها بۆ میدیاكارن وانه‌یه‌كی گه‌وره‌یه له‌باره‌ی شێوازی كاركردنی پرۆفیشناڵ، چونكه ئه‌و نموونه‌ی ڕۆژنامه‌نووسێكی ڕاستگۆی وێڵی دۆزینه‌وه‌ی زانیاریی ڕاسته.
بیریشمان نه‌چێ، هه‌ر سیمۆر هێرش بوو، ساڵی 2004 ئاشكرای كرد سوپای ئه‌مه‌ریكا له ئه‌بو غرێب چی له خه‌ڵكی سڤیلی عێراقی ده‌كه‌ن.
دووه‌م: "ترس: تره‌مپ له كۆشكی سپی" بۆب وۆدوارد
"تره‌مپ زۆر له‌وه خراپتره كه بیری لێ ده‌كه‌یته‌وه، كۆمه‌ڵێ قه‌شمه‌ر ده‌وره‌یان داوه" ئه‌مه وه‌رگیراوه له‌و دۆخه‌ی له كۆشكی سپی ده‌گوزه‌رێ و بۆب وۆدوارد نووسیویه‌تی، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ندێ یاداشتی دۆناڵد تره‌مپ ئاشكرا بوون، بۆیه نووسه‌ر پێی وابوو هه‌لێكی باشه به‌دواداچوون بۆ زۆر ورده‌كاریی تر بكات و بیخاته دووتوێی كتێبێكه‌وه.
ئه‌وه‌ی له‌م كتێبه‌دا باس كراوه، ته‌نیا چیرۆك نییه، ئه‌و ڕاستییانه‌ن كه پێویسته هه‌موو دنیا له‌سه‌ر دۆناڵد تره‌مپ بیزانێ و ئه‌و مه‌ترسییانه‌ن كه له ڕێی ئه‌و سه‌رۆكه‌وه ده‌بنه هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر دیموكراتی له هه‌موو دنیا نه‌ك ته‌نیا له ئه‌مه‌ریكا. نووسه‌ر پێی وایه، ئه‌مه یه‌كه‌م كتێبه له‌سه‌ر ئه‌و مێژووه تاریك و نه‌گبه‌تییه‌ی ڕوو له وڵاته‌كه‌ی ده‌كات له داهاتوودا.
سێیه‌م: "له‌وه‌ڕگه‌ی كۆیله‌كان: چیرۆكی دوایین باری هاورده‌ی ڕه‌شه‌كان" زۆرا نیل هیرستۆن
نووسه‌ری ئه‌م كتێبه، ساڵی 1927 به‌ره‌و ئه‌لابا ڕۆیشت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ "كۆدجۆ لویس" قسه بكات كه پیاوێكی ته‌مه‌ن 86 ساڵه و دوایین ڕزگار بووه له‌و كه‌شتییه‌ی له ئه‌فه‌ریقاوه به‌ره‌و ئه‌مه‌ریكا برابوون بۆ ئه‌وه‌ی بكرێنه كۆیله، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی بگاته كه‌نار، له‌لایه‌ن "بلاك كارجۆ" كه‌شتییه‌كه ده‌ڕفێنرێ.
زۆرا، ڕۆماننووسی ناسراوی ئه‌مه‌ریكی و زانای ئه‌نترۆبۆلۆجیایه، ساڵی 1960 كۆچی دوایی كردووه و دوای خۆی ئه‌م چیرۆكه به‌نرخه‌ی به‌جێ هێشتووه و ساڵی پار بۆ یه‌كه‌م جار چاپ كراوه. تێیدا باسی هه‌موو ئه‌و چه‌وسانه‌وانه ده‌كات كه ڕه‌شپێسته‌كان بینیویانه و له ڕێژی چیرۆكی یه‌كێك له ڕووداوه‌كانه‌وه ده‌یگێڕێته‌وه. ئه‌میش وه‌ك ده‌یان كتێب و به‌رهه‌می تری ئه‌و سه‌رده‌مه، له‌به‌ر ناوبانگی ئه‌مه‌ریكا بڵاو نه‌ده‌كرایه‌وه و ئێسته كه شه‌پۆلێك په‌یدا بووه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و چیرۆكانه، دوای 80 ساڵ له مردنی زۆرا، چاپ كرا.
چواره‌م: "چۆن ژیاننامه ده‌نووسیته‌وه" ئه‌لێكسه‌نده‌ر چی
ئه‌م كتێبه بریتییه له كۆمه‌ڵێ وتاری نووسه‌ر ئه‌لێكسه‌نده‌ر چی له‌باره‌ی كۆمه‌ڵێ ڕووگه‌ی ژیان، له سیاسه‌ته‌وه تا هونه‌ر و چۆن ده‌بنه به‌شێك له ناسنامه‌مان، چۆن بتوانین خۆیه‌تیی خۆمان بپارێزین، له كاتێكدا له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی فیشه‌كداین.
ئه‌وه‌ی له‌م كتێبه‌دا هه‌یه، به‌شێكی له‌باره‌ی ژیانی نووسه‌ر خۆیه‌تی كه زۆرترین ده‌رده‌سه‌ری بینیوه، هه‌ر له مێردمنداڵییه‌وه له "چیاباس"ی مه‌كسیك و ئه‌و ماوه‌یه‌ی ئایدزی هه‌بووه و ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی له‌لایه‌ن سیاسییه‌كانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ر بووه، تا ده‌گاته سه‌رده‌می بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی دۆناڵد تره‌مپ، ئه‌و كاته‌ی هاوڕێكه‌ی هاوسه‌رگیری ده‌كات. ئاخر ئه‌لێكسه‌نده‌ر هاوڕه‌گه‌زباز بووه و به‌شێكی نه‌هامه‌تییه‌كانی له‌م ڕێیه‌وه بووه، ئه‌گه‌رچی سه‌رهه‌ڵدانه‌كه‌ی بۆ 11ی سێپتێمبه‌ری 2001 ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌و كاته‌ی باوكی له باڵه‌خانه‌ی بازرگانیی نیویۆرك ده‌بێ و به هێرشی دوو فڕۆكه‌كه ده‌ته‌قێنرێنه‌وه.
وێڕای ئه‌م هه‌موو نه‌هامه‌تییه، نووسه‌رێكی تایبه‌ت و ڕاستگۆ بووه و چه‌ندان ڕۆمان و چیرۆكی هه‌یه و به یه‌كێك له باشترین نووسه‌ره‌كانی سه‌رده‌م هه‌ژمار ده‌كرێ.
پێنج: "فریدیك دۆگلاس: په‌یامهێنی ئازادی" دێڤید وی. بلاید
ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له كتێبه به‌چێژه‌كانی، ئه‌گه‌رێكی به‌هێز هه‌یه دواجار بكرێته فیلمێكی گه‌وره‌ی سینه‌مایی، هاوشێوه‌ی "12 ساڵ كۆیلایه‌تی" و "كتێبی سه‌وز" وه‌ك ئه‌وانیش باسی ژیانی ڕه‌شپێستێك ده‌كات. دۆگلاس كۆیله‌یه‌كی هه‌ڵاتووه و ده‌گاته لای نووسه‌رێك كه بانگه‌شه‌ی ئازادیی بۆ كۆیله‌كان ده‌كات و ده‌یه‌وێ مافی ڕه‌شپێسته‌كان بگه‌ڕێته‌وه. چیرۆكه‌كه ڕاستییه و پشت به ئه‌رشیڤی دۆگلاس خۆی كراوه كه به به‌ناوبانگترین گوتاربێژی مێژوو هه‌ژمار ده‌كرێ.
فریدریك دۆگلاس له ساڵانی 1818 بۆ 1895 ژیاوه، سه‌ره‌تا وه‌ك كۆیله له ماڵێكدا بووه، به‌ڵام ئه‌و چانسه‌ی هه‌بووه ژنی گه‌وره‌كه‌ی فێری خوێندنه‌وه و نووسینی ده‌كات، تا دواتر ده‌بێته ئه‌و پیاوه مه‌زنه‌ی مێژوو له بیری ناكات.