ئهمڕۆ یهكشهم 17ى ئادار، نووسەر و ڕۆماننووس و وەرگێڕى ناودارى كورد شێرزاد حەسەن، لە ماڵی وەفایی له شارى ههولێر، واژووى لەسەر سێ کتێبی نوێی كرد.
ماڵی وەفایی لە هەولێر له پێگهى تایبهتى خۆى له تۆرى كۆمهڵایهتى فهیسبووك لهو بارهیهوه بڵاوی کردەوە، كه بەبۆنەی بڵاوبوەنەوەی سێ کتێبی نوێی نووسەر و ڕۆماننووس شێرزاد حەسەن، کۆڕێکیش بۆ ئەو نووسەرە دیارەی کورد ڕێكخراوه.
لەڕێورهسمهكهدا هەریەکە لە کتێبەکانی شێرزاد حەسەن بەناوەکانی (ژیان وا لە شوێنێکی دیکە، ڕامیاری، کارگەکانی تابووت) بە واژووی خۆیەوە بڵاو كرایهوه.
پێشتریش لە 31ی کانوونی دووەم لە ڕێورهسمێكدا بە ئامادەبوونی شێرزاد حەسەن، نوێترین کتێبی بە ناوی "کارگەکانی تابووت" لەناوەندی غەزەلنووس لە سلێمانی بڵاوبوویەوە.
شێرزاد حەسەن ساڵی 1951 یان لە گەڕەکی خانەقای شاری ھەولێر لە دایک بووە، چوار ساڵی قۆناغی سەرەتایی لە قوتابخانەی پاشای گەورە لە شاری ڕەواندز خوێندووە.