خواردنی هێلكە و كاریگەری بۆ سەر تەندروستی دڵ

:: PM:08:34:17/03/2019 ‌

توێژینەوەیەكی نوێ لە زانكۆی نۆرس وێسترن ئاشكرای دەكات كە ئەو كەسانەی زیاتر هێلكە دەخۆن، مەترسی تووشبوونیان بە نەخۆشییەكانی دڵ زیاترە.

نۆرینا ئالین، بەشدارێكی توێژینەوەكە گوتی، وەك بەشێك لە سیستەمێكی تەندروستی خۆراك خەڵك پێویستیان بە خواردنی بڕێكی كەمتری كۆلیسترۆڵ هەیە، بەشێوەیەك ئەو كەسانەی بڕی كەمتر كۆلیسترۆڵ دەخۆن، مەترسی تووشبوونیان بە نەخۆشییەكانی دڵ كەمترە، لەو كاتەی هێلكە و بەتایبەتی زەردێنەكەی رێژەیەكی زۆری كۆلیسترۆڵ تێدایە.

توێژەران زانیارییەكان لەبارەی ژەمەكانی خۆراك و ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی 30 هەزار بەشداریان بۆ ماوەی 17.5 ساڵ شی كردەوە و ئاشكرایان كرد كە ئەوانەی هەفتانە 3-4 هێلكە دەخۆن، بە رێژەی 6% مەترسی زیاتری تووشبوونی نەخۆشی دڵ و 8% مەترسی گیانلەدەستدانیان هەیە، نوێژەران بەتایبەتی ئاماژەیان بۆ ئەوە كرد كە رەنگە ئەو كۆلیسترۆڵەی لە هێلكە هەیە رەنگە هۆكارەكەی بێت. 

 شایەنی باسە زەردێنەی هێلكە یەكێكە لە دەوڵەمەندترین سەرچاوەی كۆلیسترۆڵ لە نێوان زۆر لە جۆرەكانیتری خۆراك كە رۆژانە دەیخۆیت و هەر هێلكەیەك بڕی 186 میلیگرام كۆلیسترۆڵی تیادایە.

لەو كاتەی توێژەران دەڵێن كە كۆلیسترۆڵ جا سەرچاوەكەی هەرچییەك بێت، پێوەستە بە زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ، بۆیە بەو پێیەیش كە كۆلیسترۆڵ لە سنووری ئاسایی پێویستە بۆ مرۆڤ و ئەوانەیشی حەزیان بە خواردنی هێلكەیە دەتوانن بیخۆن، بەڵام بە شێوەیەك نەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە تەندروستیان. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل