عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق به پێچه‌وانه‌ى به‌ڵێنه‌كه‌ى خۆى سه‌ردانى ده‌ره‌وه ده‌كات و له په‌یامێكیشدا ده‌ڵێ "هه‌ست به شهرمێكى گه‌وره ده‌كه‌م كه وڵاته‌كه‌م جێده‌هێڵم".
بڕیاره ئه‌مڕۆ 23ى ئادار
عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق سه‌ردانى میسر بكات، ئه‌مه‌یش پێچه‌وانه‌ى ئه‌م به‌ڵێنه‌یه كه له كارنامه‌ى حكوومه‌ته‌كه‌ى هاتووه، چونكه پێشتر به‌ڵێنى داوه تا كاره گرنگه‌كان ته‌واو نه‌كات ئه‌وا گه‌شتى ده‌ره‌وه ناكات.
بۆیه ئه‌مڕۆ عادل عه‌بدولمه‌هدى له رێى نووسینگه‌كه‌ى په‌یامێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه، تێیدا روونى ده‌كاته‌وه ئه‌و ماوه‌یه ته‌واو بووه بۆیه ده‌ست به‌گه‌شته‌كانى ده‌كات.
له به‌شێكى تردا روونكردنه‌وه‌ى ئه‌وه ده‌دات، ئه‌م سه‌ردانه‌ى ئه‌مڕۆى بۆ میسر له خزمه‌تى عێراقییه‌كان دایه، دوو مانگه كارى بۆ كراوه و له میسر دیدارێكى سێ قۆڵى له‌گه‌ڵ شاى ئوردن و سه‌رۆكى میسر ئه‌نجام ده‌دات.
سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له په‌یامه‌كه‌ى باس له رووداوه‌كه‌ى مووسڵ ده‌كات و ده‌ڵێ، "هه‌ست به شهرمێكى گه‌وره ده‌كه‌م كه له بارودۆخێكى وه‌ها وڵاته‌كه‌م جێده‌هێڵم، به‌ڵام سروشتى سه‌ردانه‌كه‌م سه‌ردانى كاره ئامانجى یه‌كه‌مى خزمه‌تى عێراق و عێراقییه‌كانه".
هاوكات له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م په‌یامه، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق گه‌یشته میسر.