فرۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیا له گوندى شه‌رانشى شاره‌دیێ ده‌ركار له سنوورى زاخۆ چەند ئۆتۆمبێل و ماڵێکیان كرده ئامانج و بۆردومانەکە تا ئێستەیش بەردەوامە.
ئەمڕۆ شەموو 23ی ئادار سه‌رچاوه‌یه‌ك لە شاره‌دیێ ده‌ركار به "وشه"ى راگه‌یاند، سه‌عاتێك پێش ئێسته خۆمان ئامادە دەکرد بۆ ئەوەی لەماڵ بچینە دەر، به‌ڵام له ناكاو فڕۆکە جەنگییەکانی توریا دەستیان کرد بە بۆردومانی شارەدێیەکە.
زیاتر روونی دەکاتەوە، خانووى هاووڵاتییه‌ك بەر بۆردمانەکە کەوت، وێڕاى خاپووركردنى به‌شێكى زۆرى خانووەکە، دوو ئۆتۆمبێلى ئه‌و ماڵه سووتاون، هەرچەند زیانى زۆری مادی لێ کەوتەوە، به‌ڵام خۆشبەختانە هیچ زیانى گیانى نه‌بوو.
ئه‌م ساڵ 26 جار فرۆكه‌كانى توركیا بۆردومانى سنوورى شارۆكه‌ى ئامێدى و زاخۆیان كردووە، به‌و هۆیه‌شه‌وه چوار كه‌س له خه‌ڵكى ناوچه‌كه شه‌هید بوون و دوو كه‌سى تریش بێ سه‌روشوێنن، ته‌نیا له سێ رۆژى نه‌ورۆزدا شەش جار ئەو ناوچەیە لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە بۆردومان کراوە
وشه/ دهۆك