یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هاتنه ناو حكوومه‌ت داوای پۆستی زیاتر له پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كات، ته‌نیا گیربوونی یه‌كێتیش بۆ نه‌هاتنه ناو حكوومه‌ت بۆ ئه‌وه‌یه‌تی پۆستی زیاتر وه‌ربگرێت، به‌ڵام له ڕاگه‌یاندنه‌وه ڕای ده‌گه‌یه‌نێت كه شه‌ڕی دیموكراسی و چه‌سپاندنی مافی خه‌ڵك له‌گه‌ڵ پارتیدا ده‌كات.
حه‌وت مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا تێپه‌ڕ ده‌بێت و تا ئێسته كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت پێك نه‌هاتووه، كێشه‌ی به‌رده‌م پێكهێنانیشی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه. وه‌ك به‌رپرسانی گۆڕان و پارتی ئاشكرای ده‌كه‌ن، "یه‌كێتی له كۆبوونه‌وه‌كاندا داوای پۆست ده‌كات و له ڕاگه‌یاندنه‌كانیشدا ده‌ڵێن دانوستان له‌سه‌ر مافی خه‌ڵك و چه‌سپاندنی دیموكراسی ده‌كه‌ن".
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان به"وشه"ـی ڕاگه‌یاند، وه‌ك گۆڕان خوازیارین یه‌كێتی بگاته ڕێككه‌وتن و بێنه په‌رله‌مان و حكوومه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی دا، "مه‌به‌سته‌كه ڕوونه، ئێسته یه‌كێتی داوای وه‌زاره‌تێكی دیاریكراو و زیادكردنی جێگرێكی تر بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان وه‌ریبگرن، دیاره ئه‌و داواكارییه بۆ پۆسته و دیاره كێشه‌ی نه‌هاتنیان بۆ ناو حكوومه‌ت بۆ وه‌رگرتنی پۆستی زیاتره."
به‌پێی ڕێككه‌وتنی نێوان گۆڕان و پارتی، پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ گۆڕان ده‌بێت.
"تا ئێسته ئێمه گفتوگۆمان له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌كردووه جێگرێكی تر بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم زیاد بكرێت، خوازیاریشین پارتی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵمان هه‌یه‌تی وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێت." په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆڕان وای گوت.
یه‌كێتی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ٢١ كورسیی په‌رله‌مانی به ده‌ست هێنا و له دوای پارتی بووه دووه‌م حزبی هه‌رێم.
عه‌دنان حه‌مه‌ی مینا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌وان به‌رنامه‌یه‌كی سیاسیی خۆیان هه‌یه و گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر توانیان به‌رنامه‌كه جێبه‌جێ بكه‌ن به‌شداریی حكوومه‌ت ده‌كه‌ن.
مینا زیاتر گوتی، "ئێمه به پارتیشمان گوتووه مه‌به‌ستمانه به‌شداریی حكوومه‌ت بكه‌ین، به‌ڵام به‌شدارییه‌كی كرده‌یی و ڕاسته‌قینه له ته‌واوی جومگه‌كانی حكومڕانیی كوردستاندا."
له زۆر لێدوانی به‌رپرسانی یه‌كێتی له ڕاگه‌یاندن و بڵاوكراوه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانیاندا، ئاماژه به‌وه كراوه كه یه‌كێتی ده‌یه‌وێ به‌ر له پێكهێنانی حكوومه‌ت، مووچه و به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵك و چه‌سپاندنی دیموكراسی بخاته پێش داوا حزبییه‌كانیه‌وه، به‌ڵام تا ئێسته یه‌ك تێبینیشی نه‌داوه له‌و رووه‌وه دوای كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئاشكرای بكات كه پارتی له‌و خاڵه‌دا دژی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكه بۆیه یه‌كێتی رێك ناكه‌وێ، ته‌نیا باسی پۆسته و هه‌ر ئه‌وه‌ش دوای كۆبوونه‌وه ده‌ڵێن.
به‌پێی زانیاریی ناو كۆبوونه‌وه‌كان، هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی یه‌كێتی هه‌یه‌تی داواكاریی پۆستی زیاتره و هیچی تر.
ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان به"وشه"ـی گوت، "پارتی نه‌رمیی زۆری بۆ یه‌كێتی نواندووه و ته‌نانه‌ت پارتی له پشكه‌كانی خۆی داوه به یه‌كێتی، به‌ڵام یه‌كێتی هه‌ر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نوێ داواكاریی نوێیان هه‌یه و ئه‌وه‌ش ڕێڕه‌وی گفتوگۆكانی قورس‌تر كردووه."
روونی كرده‌وه، "بێگومان ئه‌گه‌ر پارتی ڕازی بێت به‌و پۆستانه‌ی یه‌كێتی داوایان ده‌كات، ڕاسته‌وخۆ ڕێككه‌وتن ده‌كرێت و حكوومه‌تی نوێ پێك دێت، واته یه‌كێتی داواكاریی پۆستی هه‌یه و ده‌یه‌وێ زیاتر وه‌ربگرێت له‌وه‌ی بۆی دیاری كراوه."