به‌شێكی به‌رچاو له گه‌نجانی گه‌رمیان كه خولیای هونه‌ر و سینه‌مان، به‌مه‌به‌ستی به‌كولتووركردنی سینه‌ما، به هاوكاری چایخانه‌ی میله‌ت له كه‌لار، پڕۆژه‌یه‌كیان به ناوی "سینه‌ما كولتوور" كرده‌وه كه هه‌فتانه فیلمێكی تێدا نمایش ده‌كرێ، به‌ڵام نیگه‌رانن له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری و هونه‌ری ناوچه‌كه‌یان ده‌كه‌ن كه هاوكارییان ناكات.
كۆسره‌ت بورهان قوتابیی به‌شی فیلمسازی له په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانی، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند كه ژماره‌یه‌ك گه‌نج به هاوكاری سایتی كورد فیلم و چایخانه‌ی میله‌ت له كه‌لار، به ئامانجی به كولتووركردنی سینه‌ما و دنیای فیلمسازی، پڕۆژه‌یه‌كیان به ناوی سینه‌ما كولتوور ده‌ست پێ كردووه، تێیدا هه‌فتانه فیلمی كوردیی ده‌رهێنه‌ره كورده‌كان و فیلمه جیهانییه‌كان به ئاماده‌بووان ئاشنا ده‌كه‌ن.
ئه‌و قوتابییه گوتی "له چوارچێوه‌ی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌دا خه‌ڵك هان ده‌ده‌ین بچنه سینه‌ما و حه‌ز و خولیایان هه‌بێ بۆ فلیم و سینه‌ما".
نیگه‌رانی سه‌ره‌كی ئه‌و گه‌نجانه ئه‌وه‌یه هه‌نگاوه‌كه‌یان هه‌ر ده‌بێ خۆبه‌خشانه بێت، چونكه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی گه‌رمیان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌یه و پاره و هۆڵ و كارمه‌ندییان له به‌رده‌سته، به‌ڵام یارمه‌تییان نه‌داون و ته‌نانه‌ت به ته‌له‌فۆنێكیش ده‌ستخۆشییان لێ نه‌كردوون.
به‌بۆچوونی ئه‌م گه‌نجه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه به دابینكردنی هۆڵ ده‌یتوانی یارمه‌تییان بدات، بۆیه ناچار بوون چایخانه‌ی گه‌وره‌ی كه‌لار بكه‌ن به شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی گه‌نجان و نمایشكردنی فیلم.
ده‌ستپێكی نمایشكردنه‌كه به فیلمێكی تایبه‌ت به ئه‌نفال ده‌ستی پێ كرد كه نمایشكردنی دیكۆدرامایه‌كی تایبه‌ت به تاوانی ئه‌نفال بوو، له 31ه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی تاوانی ئه‌نفالدا، كۆسره‌ت بورهان خۆی كاری ده‌رهێنانی بۆ كردبوو.
هاوكات فیلمی "هه‌نگاوه نادیاره‌كان" نمایش كرا كه فیلمێكی دۆكیۆمێنتارییه و له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ری كورد حه‌مه تاریق كاری ده‌رهێنانی بۆ كراوه و له‌م هه‌فته‌یه‌دا نمایش كرا، ئێسته هه‌فتانه یه‌ك فیلم نمایش ده‌كرێ و گه‌نجانیش هه‌وڵ ده‌ده‌ن شوێنی پڕۆژه‌كه‌یان له چایخانه‌وه بۆ هۆڵێكی تایبه‌ت بگوازنه‌وه.
وشه/سه‌بری هۆرێنی