نیسك چارەسەری نەخۆشی شەكرە و رێگری شێرپەنجە دەكات


نیسك برێكی زۆر ریشاڵی تێدایە لەگەڵ پرۆتین و زینك، ئاسن، پۆتاسیۆم، فۆلاتە، ڤیتامین بی. تەنیا لە چارەكی كوپێك نیسكدا نزیكەی 12 گرام ریشاڵ و 13 گرام پرۆتین هەیە. لێرەدا باس لە سوودەكانی دەكەین.

یەكەم: چارەسەری نەخۆشی شەكرە دەكات، بەپێی نوێترین توێژینەوەی پزیشكی كە ئەنجام دراوە لەسەر گرنگی خۆراك دەركەوتووە ئەو خۆراكانەی كە برێكی زۆر ریشاڵیان تێدایە بەتایبەتی بابەتی پاقلەكەنییەكان و نیسك و بەزالیا و پاقلە، بەهۆی بوونی ریشاڵەوە كۆنترۆڵی شەكری خوێن دەكات برێكی زۆر پێكهاتەی خۆراكی لە لایەن خوێنەوە دەمژرێت، بۆیە شەكری خوێن بە شێوەیەكی تەندروست دەمێنێتەوە.

دووەم: سیستەمی هەرس باشتر دەكات، برێكی زۆر ریشاڵی خۆراكی تێدایە كە ریخۆڵەكان باشتر دەكات برێكی زۆر ریشاڵی نەتواوە تێدایە كە برێكی باش ئاو دەمژێت لە كۆئەندامی هەرسدا كە دەبێتە هۆی هەڵئاوسان و كۆبونەوەی پاشەرۆ لە كۆئەندامی هەرسدا. رێكخەری هەرسی بەهێز دەكات رێگە لە قەبزی و هەوكردنی ریخۆڵە و نەخۆشی ریخۆڵە و سكچون دەگرێت.

سێیەم: مەترسی نەخۆشییەكانی دڵ كەم دەكاتەوە، بەپێی چەندان توێژینەوەی پزیشكی خۆراكی دەوڵەمەند بەریشاڵ وەكو نیسك مەترسی نەخۆشیەكانی دڵ كەم دەكاتەوە. هەروەها نیسك سەرچاوەیەكی باشی مەگنیسیۆمە لەگەڵ فۆلاتە كە زۆر گرنگن بۆ باشتركردنی تەندروستی دڵ.

چوارەم: رێگە لە شێرپەنجە دەگرێت، سیلینیۆم یەكێكە لە كانزا  گرنگەكان لە نیسكدا هەیە لە زۆر خۆراكی تردا نیە. سیلینیۆم رێگە لە هەوكردن دەگرێت و باشتر وەڵامی بەرگریی هەوكردن دەداتەوە و  رێژەی گەشەی گرێكان كەم دەكاتەوە، هەروەها رۆڵێكی گرنگ دەبینێت لە ئەنزیمەكانی جگەردا یارمەتی لابردنی ژەهر دەدات.

پێنجەم: برێكی زۆر ئاسنی تێدایە، نیسك توانایی سووتاندنی كاربۆهیدراتی ئاڵۆزی هەیە یارمەتی زۆربونی وزەی لەش دەدات و رێژەی ئاسن لە لەشدا زیاد دەكات بەتایبەتی لە كاتی سووری مانگانە، ئاسن پێكهاتەیەكی گرنگی هیمۆگلۆبینە لە خوێندا كە ئۆكسجین لە سسیەكانەوە دەگوازێتەوە بۆ خانەكانی لەش. هەروەها ئاسن یارمەتی باشتركردنی میتابۆلیزم و بەرهەمهێنانی وزە دەدات. ژنی دووگیان و تەمەنی هەرزەكاری پێویستی بە برێكی زۆر ئاسن هەیە بۆ ئەوەی لەش بەخێرایی گەشە بكات.

شەشەم: سەرچاوەیەكی باشی ترشی فۆلیكە، نیسك سەرچاوەیكی باشە بۆ  كۆمەڵەی ڤیتامین بی وەكو ترشی فۆلیك، بەكارهێنانی ترشی فۆلیك لە لایەن ئافرەتی دوگیانەوە رێگە لە كەموموریەكانی لەدایك بوون دەگرێت.



وشە - ئاوات ئازاد


PM:05:39:13/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 342 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌